سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ڕاگەیندراوێکدا باس لەوە ئەکات کە ناوەندە توێژینەوەکانی وڵاتەکەی هەوڵی زۆریان داوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و لەم ئامانجەش نزیک بوونەتەوە. لە ڕاگەیندراوەکەدا ترەمپ ئەڵێت: لام وایە دۆخەکە بەرەو ئەوە ئەڕوات کە کۆنتڕۆڵ بکرێت، من حەز ئەکەم باسی وڵاتەکەی خۆم بکەم، لێرە و لە ئەمریکا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام ئێمە وڵاتێکی بازرگانین و لەگەڵ زۆربەی وڵاتان بازرگانیمان هەیە و کەوابوو حەز ئەکەین ئەوانیش تەندروست و خۆشحاڵ بن. دۆناڵد ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و داوای تەرخان کردنی 2 ملیار و 500 میلیۆنیتریان کردووە تا بۆ هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بن. ئەو وتی لەگەڵ شی جینگ پینگی سەرۆکی چینیش پەیوەندی گرتووە و لە ئێستادا چین زیتر لە هەمیشە لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم ڤایرۆسە نزیک بۆتەوە و چینییەکان لە ژیرانە کاری لەسەر ئەکەن. لە کۆتاییدا سەرۆککۆماری ئەمریکا باسی ئەوی کردووە کە ژمارەیەکی کەم لە ئەمریکا تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون بەڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە و بەرەو باشتر بوون ئەچن.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure