26/2/2020 08:45 PM

كۆرۆنا چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی دهۆكی ڕاگرت

نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوێنه‌رایه‌تی دهۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان، ته‌واوی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كه‌ی تا ڕۆژی 1-4-2020 ڕاگیرا.

بڕیاره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دهۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی وه‌رزشكاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌و له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

خاك - هه‌رێز جه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved