27/2/2020 02:48 PM

کەسایەتییەکان - هێرمان گۆرینگ


"هێرمان ڤیلهێلم گۆرینگ" سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی و هەروەها رێبەرێکی نیزامی بوو و هاوکات لەگەڵ ئەمەش یەکێک لە بەهێزترین روخسارەکان بوو لە ناو پارتی نازی‌دا واتە ئەو پارتەی کە لە ساڵی 1933ـەوە تا ساڵی 1945 بەسەر "ئەڵمان"ـدا حوکمڕانی کرد. ئەو یەکێک لەکۆنە سەربازانی شەڕێ جیهانی یەکەم بوو کە خەڵاتی "پۆر لێمێریت"ـی پێبەخشرابوو. ئەو دواهەمین بەرپرسی"جاگجێشڤاری یەکەم" بوو واتە ئەو بەشەی کە سەردەمێک بەرپرسەکەی"مانفۆردڤۆن ریچتۆفێن" بوو.
"گۆرینگ" کە یەکێک لە ئەندامانی پارتی نازی بوو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لەساڵی 1923ـدا هۆڵی "بیر پۆش"ـدا لە پەنا "ئەدۆلف هیتلەر"ـەوە برینداربوو. لەکاتی تیمارکردنی‌دا ئەو تووشی دەرمانی مۆرفین هات و تا کۆتای ژیانی کەڵکی لەم دەرمانە وەرگرت. پاش ئەوەی "هیتلەر" لەساڵی 1933ـدا بووە بەرپرسی "ئەڵمانیا"، "گۆرینگ" بێ هیچ پرۆگرامێکی فەرمی کرا بە "وەزیر". یەکێک لە ئیشەکانی ئەو بریتی بوو لە چاوەدێری کردن بەسەر دامەزران و بەرێکخراوە کرانی شانەکانی "گێشتاپۆ" لە دەرەوەی وڵات کە ئەم ئیشەی لە ساڵی 1934ـدا بە "هێنریخ میلێر" ئەسپارد. پاش ئەوەی حکومەتی نازی دامەزرا "گۆرینگ" توانی دەسەڵاتی سیاسی کۆ بکاتەوە و ببێتە دووهەم کەسی بەهێز لە "ئەڵمانیا"ـدا و کرا بە سەرۆکی هێزی " لۆفتڤافێ" و ئەم کورسییەشی تا دواهەمین رۆژی ئەو رژێمە پاراست.

 

خاک_ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved