27/2/2020 02:55 PM

تۆفانی فلۆرەنس

تۆفانی "فلۆرەنس" بریتی بوو لە تۆفانێکی درێژ خایەن و یەکجار بەهێز کە بووە هۆی بەدی هێنانی خەسارێکی یەکجار زۆر لە ناوچەی "کارۆلینا" کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018ـدا رووی‌دا و هۆکاری سەرەکی ئەم تۆفانەش بریتی بوو لە لافاوێک کە لەئاوی شیرین بەدی هاتبوو. لە ناوچەی "فلۆرەنس" 35.93 ئینچ باران بەسەر "ئەلیزابێت تاون"ـدا و بەسەر "کارۆلینای باکووری"ـدا باری و ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئەم کاتە ببێتە تەڕترین کات لە "کارۆلینای باکووری"ـدا وهەروەها ببێتە هەشتەمین ناوچەی تەڕ لە گشت وڵاتی "ئەمریکا"ـدا. شەشەمین ناوێک کە بۆ ئەمە هەڵبژێردرابوو تۆفان بوو  و سێهەمین ناو گەردەلوول بوو و یەکەمین گەردە لوولی بەهێز لە ساڵی 2018 لە وەرزی گەردە لوولەکانی "ئاتلانتیک"ـدا روویدا ئەم گەردە لوولەی "فلۆرەنس"ـیش هەر لەو گەردە لوولانەوە سەرچاوەی گرتبوو کە لە با بەهێزەکانی ناوچە گەرمەکانەوە دەستپێئەکەن و تێکەڵ ئەبن لەگەڵ گەردەلوولی کەنارەکانی "ئەفریقا" لە رێکەوتی 30ـی مانگی ئابی ساڵی 2018ـدا. رۆژی دوای ئەمە کەش و هەوایەکی بەهێز ساز بوو و بووە هۆی سەرکوت کرانی هەوای ناوچە گەرمەکان لە ناوچەی "کەیپ ڤیرد"ـدا. ئەم کەش و هەوایە لە پەنا کەش‌و هەوای "رۆژئاوا- باکووری رۆژئاوایی"ـەوە بووە هۆی بەهێز بوونەوەی ئەم تۆفانە کە تا چەندین رۆژیش هەر لەئۆقیانووسدا گێژی ئەخوارد. پاش ئەمە "فلۆرەنس" بووە یەکێک لەو شوێنانەی کە ناوی رۆیشتە ناو ئەو شوێنانەوە کە چوار تۆفانی گەورە تێیاندا رووی داوە، کە هێز و خێرایی با لەو ناوچانەدا 130 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێر‌دا بووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved