لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان، ئامادەکارییەکان بۆ بەرگری لە پەرەسەندی ئەم ڤایرۆسە پێی ناوەتە قۆناغێکی جیددیترەوە. هەندێک لە وڵاتان سنوورەکانییان بە ڕووی گەشتیاران داخستووە و هەندێکیتریش بە شێوەیەکی جیددیتر سەرقاڵی پشکنینن. هەر لەم ئاراستەیەشدا حکومەتی سعودیە بڕیاری داوە گەشتی عومرەی ئەو وڵاتانە ڕابگرێت کەوا ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاو بۆتەوە. وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئەڵێ: هاووڵاتی ئەو وڵاتانەی کەوا ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا تۆمار کراوە، مۆڵەتی بەشداری لە گەشتی عومرەیان پێ نادرێت. وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەکردووە کە هاووڵاتییەکانیان مافی بەشداربوونی عومرەیان نییە و تەنیا وتوویەتی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئەو وڵاتانە دیاری دەکات. بەو پێیە هاووڵاتییانی عێراقیش ناتوانن بەشداری گەشتی عومرە بکەن و هەرێمی کوردستانیش، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشکرای کرد کە ئەم بڕیارەی حکومەتی سعودیە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure