28/2/2020 12:12 AM

توێژینەوە: ڕیش هۆکارە بۆ گیرۆدە بوون بە کۆرۆنا


پاش بڵاوبوونەوە و پەرسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەناو بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دنیا، توێژینەوە گەلێکی زۆر و جۆربەجۆر لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام دراوە. یەکێک لەم توێژینەوانە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، توێژینەوەیەک بوو لەسەر کاریگەری ڕیش لەسەر تووشبوون بەم ڤایرۆسە نوێیە.
لە دوای ئەم توێژینەوەیە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وێنەیەکی بڵاو کردەوە کە هەڵگری چەندین نموونە ڕیشی پیاوانەیە و ئەڵێ ڕیش ئەگەری تووش‌بوون بە کۆرۆنا بەرز ئەکاتەوە و زیانی هەیە بۆ تەندروستی پیاوان.
لەم ئاراستەیەدا، توێژینەوەکە ئاماژە بە دوو هۆکار ئەکات و ئەڵێ:
1. مووی ڕیش ئەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئینجا گواستنەوەی ئەم پەتایە.
2. ڕیش ڕێگرە لەوەیکە دەمامک بە تەواویی دەم و لووت داپۆشێ و مەترسی تووشبوونی کەسەکە بەرز ئەکاتەوە.

 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved