29/2/2020 01:16 PM

گووگڵ ترانزلەیت 5 زمانی دیکەی خستە ناو لیستی زمانەکانی خۆیەوە

وەرگێڕی گووگڵ یان گووگڵ ترانزلەیت وەڕگێڕێکی خۆکردی بەلاشی فرە زمانە و بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە و وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان کارئاسانی بۆ بەکارهێنەران ئەکات.
رۆژی رابردوو کۆمپانیای گووگڵ پشتیوانی خۆی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ 5 زمان راگەیاند و لە ئێستادا پشتیوانی لە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی 108 زمان ئەکات.
ئەو زمانانەی گووگڵ بە لیستی زمانەکانی خۆیەوە زیادی کردوون بریتی لە: "ئۆدیا" و "تەتەر" و "تورکمان" و "ئۆیغور" و "کینیراواندا" کە سەرجەمی ئەم زمانانە 75 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاخاوتنی پێ ئکەن.
ئەم ئۆفەرە نوێیە لە دوێنێوە بەردەست خراوە بۆ بەکارهێنەران بە ڕێژەی سەدا یەک و کۆمپانیای گووگڵ بەڵێنی داوە بەزوویی بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و iOSـی بەردەست بخات.
پشتیوانی گووگڵ لە زمانی "ئۆیغور" گرنگییەکی ژێئۆپۆلیتیکی یەکجار زۆری هەیە. نزیکەی 12 ملیۆن کەس لەدانیشتووانی پارێزگای "ژینجانگ"ـی چین بەم زمانه ئاخاوتن ئەکەن. لەم ساڵانەی دواییدا حکومەتی چین بەتوندی لەگەڵ دانیشتووانی ئەم ناوچەیە کە موسڵمانن رووبەڕوو بۆتەوە و تۆمەتی سیخوڕی کردن لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیەی خراوەتە پاڵ.

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved