29/2/2020 01:31 PM

لەگەڵ چ کەسانێک هاوسەرگیری نەکەین؟

1- ئەگەر کەسی خۆشەویستت لە قسەکردنی ڕۆژانەیدا زۆر جار قسەی ناشیرین ئەکات و جنێو بەکار ئەهێنێت، وا باشە بە بڕیارەکەی خۆت بچیتەوە. چونکە ڕێزلێنان یەکێکە لە گرینگترین بایەخەکانی کۆمەڵگا و ژیانی مڕۆڤ.

2- ئەگەر کەسی بەرامبەرتان لە حاست بەرپرسایەتییەکان کەمتەرخەمە و ئامادە نییە قەبووڵییان بکات، ئەوە دەتوانێ ئاماژەیەک بێت بەوەیکە نەتوانێ کەسێکی بەوەفا بێت بۆ بنەماڵەکەی و لەگەڵ چکۆلەترین ئاڵوگۆڕەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە بیرۆکەی جیابوونەوە بێت بە مێشکیدا.
3- ئەگەر خۆشەویستەکەتان کەسێکە کە زۆر حەزی لە پاشملە قسە کردنە، واباشە ئاگادار بن کە لەوانەیە ئەو کەسە زیاد لە پێویست گرینگی بدات بە ژیانی خەڵکی‌تر و بەم هۆیەشەوە نەتوانێ ئەرکە بنەڕەتییەکانی خێزانەکەی خۆی بەتەوایی بەجێ بهێنێت.

4- ئەگەر بەرامبەرەکەتان بە شێوەیەکی بێ‌سنوور حەزی لە پەسەند و بایەخ پێدانە، ئەوە پێویستە ئاگادار بن کە هەرچەند بە هانایەوە بچن و یارمەتی بەدەن، هێشتا هەر ناڕازی ئەبێت و ئەمش دەتوانێ ببێت بە بنەمایەکی بەهێز بۆ سەرهەڵدانی کشەگەڵی جۆربەجۆر.

5- ئەو ئافرەتانەی کەوا لە ئاسوودەییەکی بێ‌سنووردا پەروەردە کراون و هەرگیز وشەی "نەخێر"ـیان لە کەس نەبیستووە، لە بەرامبەر خۆشەویستی ئێوەدا بە ئاسانی دڵخۆش نابن، چونکە ئەوان خۆیان بە شاژن ئەزانن و لایان وایە خەڵکی‌تر ئەبێ خزمەتییان بکات و بە ئەگەری زۆرەوە لە پەروەردە کردنی منداڵیشدا تووشی کێشە دەبن.

6- ئەگەر کەسی بەرامبەرتان بەردەوام بەشداری ئاهەنگ و بۆنەکان ئەکات و هەوڵ ئەدات بە جلوبەرگی جۆربەجۆر سەرنجی خەڵکی‌تر ڕابکێشێت، ئەو کەسە گومانی لەسەرە کە بتوانێ بەرپرسیارێتی هاوسەرگیری بە باشی ئەنجام بدات و لەوانەیە بژاردەیەکی باش نەبێت بۆ هاوسەرگیری.

 

خاک_پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved