بریارە رۆژی یەكشەممە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی لالیگای ئیسپانی یاری لوتكەی خولەكە بەرێوە بچێت .
یاری لوتكەی خول وەك هەموو ساڵێك لەنێوان هەردوو جەمسەرەكەی ئیسپانیا دەبێت كە بە كلاسیكۆی ئیسپانی ناسراوە .
جیاوازی ئەم كلاسیكۆیە لەوەدایە براوەی یارییەكە لوتكەی پێشەنگی خولەكە دەگرێتە ئەستۆ.
لەماوەی رابردوودا هەردوو یانە بە بارودۆخێكی ناجێگیر تێدەپەرن و ئاستیان بەجێگری نەبینراوەو بەردەوام یاری هەتا یاری داهاتوو گۆرانكاری بەسەردا هاتووە .
یارییەكە كاتژمێر 11:00 دەبێت بەكاتی كوردستان ,شایانی باسە ئەم یارییە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبە بەیانەی ریال َمەدرید دەبێت .
خاك /كاروان محەمەد
دیمەنی گۆڵی چەند كلاسیكۆیەكی پێشتر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure