29/2/2020 02:36 PM

یەکەم حاڵەتی گیرۆدەبوونی ئاژەڵ بە کۆرۆنا تۆمارکرا

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ شەممە یەکەم حاڵەتی توشبوونی ئاژەڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەگێکدا و لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ تۆمار کراوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا باسێکی زۆر لەسەر ئەوە کرابوو کە ئاژەڵە ماڵییەکان تا چ ڕادەیەک مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە و بە توشبوونی ئەم سەگە لە هۆنگ کۆنگ ئەم باسەش پێ دەنێتە قۆناغێکی جیددی‌ترەوە.
بەرپرسانی هۆنگ کۆنگی ئەڵێن: "ئەو سەگە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ قەرەنتینە ئەکرێت و ئەخرێتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە، چونکه لە دوای وەرگرتنی سـامپلەکانی لووت و دەمـی سەگەکە، نیشانەکانی تووشبوونی بە کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە".

بە گوێرەی هەواڵەکان، سەگەکە چاوەدێری وردی بۆ ئەکرێت و پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام ئەدرێ و تا کاتی چاکبوونەوەی لە کەرەنتیندا ئەمێنێتەوە.

دەربارەی توشبوونی ئاژەڵەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ئاژانسی فرانس پرس وتوویەتی: لە دوای تۆمار کردنی یەکەم حاڵەتی توشبوونی ئاژەڵان بەم ڤایرۆسە لە هۆنگ کۆنگ، هەموو ئەو ئاژەڵانە ئەخرێنە ژێر چاوەدێرییەوە کەوا خاوەنەکانیان تووشی کۆنا بوون.

 

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved