ئاماژه‌یه‌كی كورت ده‌رباره‌ی ئه‌و (10) كتێبه‌ی بواری رۆژنامه‌وانی، كه پێویسته رۆژنامه‌نووس له ده‌ستپێكی كاری پیشه‌یی خۆیدا بیخوێنێته‌وه. له ده‌ستپێكی كاری پراكتیكدا، خوێندنه‌وه‌ی پیشه‌ییانه به‌شێكی گه‌وره له پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووس پێكده‌هێنێت. هه‌ندێك كتێب به‌ردی بناغه‌ی بونیاتنانی كه‌سایه‌تی رۆژنامه‌نووسن، هاوكاتیش تێگه‌یشتن له پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی، له پرنسیپ و شێواز‌و په‌ره‌سه‌ندن و رێگاكانی باشتر پیاده‌كردنی. تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌م وتاره‌یدا كۆمه‌ڵێك كتێب بۆ یارمه‌تیدانی رۆژنانووسانی سه‌ره‌تایی پێشكه‌شده‌كات، كه خۆی له گه‌یاندنی زانیاری و شاره‌زایی له‌بواری پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به‌م بواره‌وه. 1. رۆژنامه‌نووسی جیهانیی یه‌كه‌م كتێب، كتێبی رۆژنامه‌نووسی جیهانیی، له نووسینی دیفید راندال، گه‌وره نووسه‌ری هه‌واڵه‌كان له رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت، نووسه‌ر جوانترین و باشترین ئامۆژگاری و په‌ندی تێیدا داناوه، كه ماوه‌ی سێ ساڵ كاركردنی دیفید رانداڵه له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا. هه‌ر له‌دوو توێی كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو كه بۆ پێگه‌یاندنی په‌یامنێری پیشه‌یی به پێویستی ده‌زانێت، ئه‌و شێوازه نوێیانه‌ش له‌سه‌ر چۆنێتی نووسینی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی روونده‌كاته‌وه، چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژماره‌و ئامار‌و سه‌رچاوه‌كان، هه‌روه‌ها نووسه‌ر باسی نووسینی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌و شاره‌زاییه تایبه‌تانه‌ش كه پێویستن بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات. 2. دروستكردنی هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مریكادا كتێبی دروستكردنی هه‌واڵ له رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مریكادا، به‌گرنگترین كتێب داده‌نرێت، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكایی به‌ناوه‌كانی جۆن ماكسویل هامڵتۆن و جۆرج ڕ كریمسكی ئاماده‌كراوه، كاری پراكتیكی و ئه‌كادیمی و كورته‌یه‌ك له شاره‌زایی و ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانیی خۆیانیان له‌نێو دووتوێی كتێبه‌كه‌دا داناوه، باسیش له‌و ئه‌زموونانه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی كاركردنیان له گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستیان هێناوه. جێی ئاماژه‌یه كتێبه‌كه دابه‌شكراوه بۆ هه‌شت به‌شی جیا، كۆی به‌شه‌كان باس له‌دیمه‌نه شاراوه‌كانی رۆژنامه‌و پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات، هه‌روه‌ها چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی په‌یامنێر، چۆنێتی داڕشتنی هه‌واڵه‌كان، به‌گشتی سروشتی كاری رۆژنامه‌وانی، میكانیزمه‌كانی ئیشكردن. نووسه‌رانی كتێبه‌كه، گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كانی خۆیان، چۆنێتی بیركردنه‌وه‌یان له‌رۆژنامه‌كانیاندا بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌خه‌نه ڕوو، ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان و رواڵه‌ت و روخساری رۆژنامه‌كه، خوێنه‌رو رۆژنامه، سیفه‌ته باشه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان، به‌بازاڕكردنی رۆژنامه‌كه، دیاریكردنی هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌ی كه رۆژنامه‌نووس پێیاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، چه‌نده‌ها ته‌وه‌ری دیكه‌ی گرنگ كه له‌كتێبه‌كه‌دا باسی لێوه‌كراوه. 3. رێڕه‌وی راسته‌قینه له‌جیهانی عه‌ره‌بدا، بۆ راهێنانی رۆژنامه‌نووسی بنكۆڵكاری به یه‌كه‌مین رێبه‌ر داده‌نرێت، له‌لایه‌ن تۆڕی راگه‌یاندنكاران بۆ بنكۆڵكاری رۆژنامه‌وانیی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌ركراوه، كۆمه‌ڵێك له‌شاره‌زا و پسپۆڕان و رۆژنامه‌نووسان له ره‌گه‌زنامه جیاوازه‌كان، له عه‌ره‌ب و بیانی، كه چه‌ندین ساڵه شاره‌زاییان له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری بنكۆڵكاریدا هه‌یه، به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر مارك هنته‌ر مامۆستای راگه‌یاندن و بواری رۆژنامه‌گه‌ری بنكۆڵكاری له زانۆكانی پاریس و ئینسیاد، ئه‌م رێبه‌ره‌یان داناوه، ئه‌وانه‌شی به‌شداربوون له نووسینی ئه‌م رێبه‌ره‌دا بریتین له یوسرا فۆده، بیا سۆردسن،ره‌نا سه‌باغ،نیله‌ر هانسۆن،لۆك سنگه‌رز، فلیمینگ سگیس،یه‌حیا شه‌قیر، موحه‌مه‌د قه‌تیشات. ئه‌م رێبه‌ره گورزه‌یه‌ك له ئامۆژگاری تێدایه كه باس له شێواز‌و ته‌كنه‌لۆژیای رۆژنامه‌وانی بنكۆڵكاری ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پڕچه‌كردنی رۆژنامه‌نووس به‌زانیاری و كه‌لوپه‌ل و پسپۆڕی پیشه‌ییانه له بواری رۆژنامه‌گه‌ری بنكۆڵكاریدا. هه‌روه‌ها ئه‌م رێبه‌ره، كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاری رۆژنامه‌نووسان ده‌خاته‌ڕوو كه به‌هۆی پاڵپشتییان به‌م رێبه‌ره‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تێیدا به‌ده‌ستهێناوه. 4. رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ رێبه‌رێكه كه له به‌راییه‌كه‌یدا كورته‌یه‌ك له پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ری په‌یڕه‌وكراو له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كاندا ده‌خاته ڕوو، ئاشكراشه كه رۆژنامه‌گه‌ری پشت به راستییه‌كان نه‌وه‌ك بۆچوونه‌كان ده‌به‌ستێت. ئه‌م رێبه‌ره له‌لایه‌ن دیبرا بوته‌ر خانمه رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكییه‌وه دانراوه، كه رابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌و ناوه‌ندی دیار‌و باڵای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات، نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ و سه‌رنجڕاكێش، له‌گه‌ڵ شێوازه جیاجیاكانی راگه‌یاندن، له‌گه‌ڵ رۆژنامه، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كۆمه‌ڵێك رێسا‌و یاسا و ته‌كنیكی نووسینی رۆژنامه‌نووسی پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌روه‌ها دیبرا له رێبه‌ره‌كه‌دا پێناسه‌ی بابه‌ته‌كانی هه‌واڵه چیرۆك، داڕشتنی هه‌واڵی رۆژنامه‌نووسی، پرنسیپه‌كانی ئاكارو ره‌وشته‌كان، سه‌رچاوه‌كان ده‌كات. 5. رۆژنامه‌وانی مۆبایل رێبه‌ری (رۆژنامه‌وانی مۆبایل)، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌لجه‌زیره بۆ راهێنان و گه‌شه‌پێدان ئاماده‌یكردووه، رێنمایی گرنگ بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك شاره‌زایی، به‌رده‌ستبوونی ئامێره پێویسته‌كان بۆ وێنه‌گرتن وتۆماركردنی ڤیدیۆ به‌كوالێتی به‌رز، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تۆماری ڤیدیۆی، ده‌نگ، مۆنتاج، بڵاوكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، ناردن، ..هتد. 6. رێبه‌ری رۆژنامه‌نووسی په‌یامنێر ئه‌م رێبه‌ره پوخته‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموونی به‌رفراوانی رۆژنامه‌نووسانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌خاته به‌رچاو. چه‌ند نموونه‌یه‌كیش له‌كاری رۆژنامه‌نووسان له‌ماوه‌ی 150 ساڵی ته‌مه‌نی كاركردنی ئه‌م ئاژانسه پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م رێبه‌ره، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ش كه پێویستن بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی، پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نووسان ده‌كات، هه‌ر له پێدانی شاره‌زایی له‌به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ، و گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كان، تاوه‌كو ده‌گاته ته‌كنیكی نووسین له رۆژنامه‌دا، هه‌روه‌ها رۆڵی رۆژنامه‌نووس له ناو كۆمه‌ڵگادا، ..هتد. 7. به‌دواداچوون له راستی و دروستی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كاندا ئه‌م رێبه‌ره له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانی ئه‌وروپاوه ده‌ركراوه، كریج سیلڤه‌رمان له‌په‌یمانگای پۆینته‌ر ئاماده‌ی كردووه، رووماڵی ئامراز‌و پرنسیپه جیاوازه‌كانی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، رێبه‌ره‌كه به‌زمانه جیاجیاكان، له‌ناویاندا به زمانی عه‌ره‌بی به‌رده‌ستده. رێبه‌ره‌كه باس له رێگاكانی به‌كارهێنانی پرۆگرام له‌كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه‌ش كراوه‌یه، ئه‌ویش له‌پێناو لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌و بابه‌تانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌شوێن كه‌وتنی ده‌نگۆو هه‌واڵه ساخته‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژنامه‌نووسان له‌كاری به‌دواداچوونی بنكۆڵكاری سوودی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌م رێبه‌ره لیستێكی ته‌واو له ئامرازه ژماره‌ییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، كه رۆژنامه‌نووسان له‌پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچووندا، هه‌روه‌ها له‌تێكڕای قۆناغه‌كاندا پێویستیان پێیه‌تی. 8. ئه‌و جیهانه‌ی كه خۆت ده‌یبینیت ئه‌م رێبه‌ره‌ش، ده‌سته‌یه‌ك له ئێستگه‌ی رادیۆی به‌ریتانیا(BBC) ئاماده‌یكردووه، هاوكاری پێشكه‌شی رۆژنامه‌نووسانی ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه خوازیارن له‌بواری دروستكردنی راپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی گه‌شه به تواناكانی خۆیان بده‌ن. ئه‌م رێبه‌ره، هه‌موو ئه‌و رێنماییانه له‌خۆ ده‌گرێت كه تایبه‌تن به ئامێره‌كان، وێنه‌گرتن، رووناكی، ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ش ده‌گرێته‌خۆ كه به‌رئه‌نجامی كۆی ئه‌و شاره‌زاییانه‌ن له‌بواری چۆنێتی پلاندان له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، چۆنێتی نووسینی ناوه‌ڕۆك به‌ده‌ستهاتوون. 9. جارێكی دیكه ئازادی ئه‌میش په‌رتووكێكه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی ئازاد، جۆن بولگه‌ره‌وه ئاماده‌كراوه،كه (4) به‌ش له‌خۆده‌گرێت و به‌رهه‌می (4) لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌وانی بولگه‌ره له‌باره‌ی پرسی دوورگه‌ی تشاگیۆس، پرسی فه‌له‌ستین، ره‌گه‌زپه‌رستی له‌باشووری ئه‌فریقیا و ئه‌فغانستان. بولگه‌ر راپۆرته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ (زیندوو) واتا وه‌ك (گه‌واهیده‌ری بینراو) ئاماده‌كردووه، ئه‌و دیدارانه‌شی له‌گه‌ڵ به‌هێزه‌كان ده‌یكردن، توند بوو، هه‌روه‌ها پاڵپشت بوو به توێژینه‌وه‌ی زۆر وورد، نهێنییه‌كانیشی بۆمب بوون، به‌ئاشكرا تیشكی ده‌خسته سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه بكه‌ره‌كانیان نادیارن، فۆڕمێكی ته‌واوه له به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانیدا ، رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن له‌ده‌ستپێكی كاری پێشه‌ییانه‌ی خۆیاندا سوودی لێببینن، و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. 10. پرسیارێك له‌باره‌ی رۆژنامه‌وانیی ته‌ڵعه‌ت هومام، كه دانه‌ری كتێبه‌كه‌یه، له‌گه‌ڕانێكی ساده‌و خۆشدا، خوێنه‌ر ده‌باته ناو جیهانی رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه‌وه،له‌رێگه‌ی (100)پرسیار و وه‌ڵام سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی رۆژنامه‌وانی، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی زانست، گه‌شه‌كردن و پرنسیپ و سه‌رچاوه‌كانی،پراكتیك، گه‌یاندنیان به‌میتۆدێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش به گوێگر. س/ تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure