هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئه‌زموونێكی نوێی ناوه‌نده‌كه‌یان كردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕایگه‌یاندووه: بڕیاره ئه‌مساڵ ناوه‌ندی 7 ره‌نگه جۆری كاره‌كانی بگۆڕێت و له‌ناویاندا سازدانی سیمپۆزیۆمه بۆ بواره‌كانی نیگاركێشان و په‌یكه‌رسازی كه بوارێكی گرنگ و به‌رچاوی كاری هونه‌رییه. ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، 7 ڕه‌نگه له ساڵی 2016ـوه مۆڵه‌تی رێكخراوی سیمپۆزیۆمی سلێمانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه ناحكومییه‌كان وه‌رگرتووه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌دا دوو سیمپۆزیۆمی بۆ بواری نیگاركێشان سازداوه، هه‌ر له‌و دیده‌وه به‌رنامه‌ڕێژی كردووه تا ئه‌مساڵ دوو سیمپۆزیۆم سازبكات بۆ هه‌ردوو بواری نیگاركێشی و په‌یكه‌رسازی. خاك ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure