1/3/2020 10:20 AM

خواردنە بەناوبانگەکانی فلیپین+وێنە

کۆمەڵێک هۆکار بەدرێژایی مێژوو کاریگەرییان لەسەر فەرهەنگ و هەروەها سیستەمی خۆراکی ئەم وڵاتە داناوە. ئەگەر ئەم هۆکارانە لەگەل تەکنیکەکانی خواردن دروستکردن لەم وڵاتە تێکەڵ بکەین، لە ئاکامدا ئەگەین بەخواردنێکی خۆماڵی و سادە کە تامێکی بێ وێنەی ئەبێت. ئەم تایبەتمەندییە لەم دواییانەدا سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و لەداهاتوودا لەوانەیە هەر ئەم تایبەتمەندییە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی گەشتیاران لەم وڵاتەدا. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خواردنی بەتام و بەناوبانگی فلیپین ئەکەین.

ئادۆبۆ


"ئادۆبۆ/ Adobo" یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەکانی فلیپینە کە بریتییە لەگۆشتی مریشک یان گۆشتی سوور کە لەناو سرکە و سۆیادا ئەیکۆڵێنن. پاشان بیبەری رەش و چەند گیای وشکی بۆ زیاد ئەکەن بۆ ئەوەی تامێکی ناوازە بەخۆیەوە بگرێت.

سینیگاگ


"سینیگانگ/ Sinygang" یەکێک لە خواردنە نەریتییەکانی فلیپینە. ئەم ئاوگۆشتە بەگشتی تامێکی ترشی هەیە. بۆ دروستکردنی ئەم خواردنە ئەکرێ گۆشتی مریشک، گۆشتی سوور و یان ماسی بەکاربهێنیت.

نانی بەیانی فلیپینی


نانی بەیانییەکی بەتام لە فلیپین بەگشتی بریتییە لەگۆشت، برنج، سیر و هێلکە. ناوی هەر یەک لەو خۆراکانەی کە بۆ بەیانیان دروست ئەکرێت، بەپێی ئەوەی چ جۆرە گۆشتێکی تێدا بەکارهاتووە جیاوازی هەیە. بۆ نموونە ئەگەر خواردنەکە بریتی بێت لە پاتا (گۆشتی پەرورەدە کراو)، سینانگاگ (برنجی سوورکراوە کە تامی سیر ئەدات) و ئیتلۆگ (هێلکە)، پێی ئەگوترێ "تەپسیلۆگ".

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved