بەپێی توێژینەوەیک کە لە زانکۆی هارڤارد ئەنجام دراوە، خۆراک بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر توانای منداڵ خستنەوەی پیاوان هەیە. هەروەها ئەم توێژینەوەیە باس لەو خواردنانە ئەکات کەوا بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر ژمارەی سپێرم و توانای سپێرمەکان دائەنێن. توێژینەوەکە لەسەر 2935 پیاوی دانیمارکی ئەنجامدراوە کەوا تێکڕای تەمەنیان نزیکەی 19 ساڵ بووە و لە دەرئەنجامدا دەرکەوتووە کە توانای منداڵ خستنەوەی ئەو پیاوانەی کە بەرنامەی خۆراکییان دەوڵەمەندە به ماسی ومریشک و میوە لەو پیاوانە زیاترە کەوا زیاتر گۆشتی سوور ئەخۆن. لەم توێژینەوەیدا ڕووەکخۆرەکان لە پلەی دووهەمدا جێگیر کراون و ئەوانەش کەوا بەرنامەی خۆراکییان زۆرتر بە شیرەمەنی و ماسی دەوڵەمەندە، کەوتوونە پلەی سێهەمەوە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە وەکوو خاڵێکی گرینگ ئاماژە بە کاریگەری نەرێنی خواردنە خێراکان لەسەر توانای منداڵ خستنەوەی پیاوان ئەکا و ئاشکرای ئەکات کە تەندروستی ئەو کەسانە لە سەرجەم گرووپەکانیتر خراپتر بووە.
خاک_پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure