مەترسی مەرگ بۆ ئەو کەسانەی بەر لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەخۆشی دیکەیان هەیە زیاترە. ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکە کە لەم دواییانەدا لەلایەن "ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان"ـی چین ئەنجام دراوە. توێژەرانی چینی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە کە رێژەی مردن بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگشتی 2/3٪ـە. ئەم رێژەیە لەئێستادا خۆی گەیاندۆتە 3/4٪. بەڵام توێژینەوەکانی "ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشییەکان"ـی چین دەریخستووە کە رێژەی مردن لە کەسانی تەمەن 70 و 80 ساڵدا 8٪ و ئەم رێژەیە لەکەسانی سەرووی 80 ساڵ 15٪ـە. لەنێوان 44هەزار تووشبوویەک کە توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە، زۆرینەی حاڵەتەکانی مردن لەنێوان کەسانی تەمەن 60 ساڵ بۆ سەرەوە تۆمار کراوە.
بەپێی توێژینەوەی توێژەرانی چینی، نزیکەی 5,300 کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەخۆشییەکی دیکەیان هەبوو کە پەیوەندیی بە کۆرۆناوە نەبوو، بۆ نموونە: شێرپەنجە، ئازارەکانی دڵ و دەمارەکان و شەکرە. نزیکەی 7٪ـی ئەم کەسانه واتە 370 تووشبوو، گیانی خۆیان لەدەستدا. بەگشتی یەک لە سێی حاڵەتەکانی مردن تایبەتە بەو کەسانەی وا جگه لە کۆرۆنا نەخۆشی دیکەشیان بووە. رێژەی مردن لەناو ئەو کەسانەی وا بەر لە تووشبوون بە کۆرۆنا تەندروستییەکی باشیان بووە کەمترە لە 1٪.
سەرچاوە: businessinsider
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure