2/3/2020 11:47 AM

دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی باڵای کۆمپانیای نۆکیا

Rajeev Suri، بەرپرسی باڵای نۆکیا پاش دە ساڵ، بەرێوەبەرایەتیی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحەی سپاردە کەسانی دیکە. دەستلەکارکێشانەوەی ئەم بەرپرسە لەپاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکدا هاتە ئاراوە کە گۆیا نۆکیا و ئەریکسۆن تێکەڵ ئەبن بە مەبەستی رکابەرایەتی لەگەڵ هواوی.
پاش دەستلەکارکێشانەوەی Suri لە بەرپرسایەتییەکەی خۆی، "Pekka Lundmark" سەرۆک  و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتیی Fortum ئەبێتە جێگەرەوەی. بەگوتەی کۆمپانیای نۆکیا Rajeev Suri، پێشتر داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو و کۆمپانیاکە بەشوێن رێگایەکەوە بوو بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەکی باش بۆ بۆ ئەم بەرپرسە.
Suri کە تا هاوین لەپۆستەکەی خۆیدا ئەمێنێتەوە بەدڵنیاییەوە باس لەداهاتوویەکی باشتر ئەکات:
"پاش 25 ساڵ کار و هەڵسووڕان لەکۆمپانیای نۆکیا ئەمەوێ کارێکی جیاواز ئەنجام بدەم، بەڵام نۆکیا هەمیشە بەشێک لە بوونی منە. سپاسی سەرجەم ئەو کەسانە ئەکەم کە لەم ساڵانەدا شان بەشانی من کاریان کردووە و هەوڵیان داوە نۆکیا بگەیەننە جێگەیەکی باشتر. ئەگەرچی من ئەم کۆمپانیایە جێدەهیڵم بەڵام لەداهاتووە روونەکەی دڵنیام و شانازی بە دەسکەوتەکانی رابردوویەوە ئەکەم. بەرێز Pekka بژاردەیەکی باشە بۆ رێبەرایەتی ئەم کۆمپانیایە و هیوادارم لەکار و چالاکییەکانیدا سەرکەوتوو بێت."
هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی باڵای نۆکیا کاردانەوەی میدیاکانی لێ کەوتۆتەوە و لەم بارەیەوە "بلۆمبێرگ" گوتوویەتی: ئەم کۆمپانیا فینلاندییە خەریکی تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک ستراتیژی نوێیه بۆ مانەوە لەبازاڕی تەکنەلۆژیا. بۆ ئەم مەبەستە، بژاردەکانی نۆکیا بریتین لە: فرۆشتنی بەشێک لەپشکەکانی و تێکەڵبوون بە کۆمپانیاکانی دیکە، بۆ نموونە "ئەریکسۆن".
ئەمریکا پێشتر جەختی لەسەر تێکەڵبوونی نۆکیا و ئەریکسۆن کردووە بە مەبەستی لاوازکردنی هواوی و ئەم بابەتە ئەگەری تێکەڵاوبوونی ئەم دوو کۆمپانیایە بەهێز ئەکات.

 

سەرچاوە: techcrunch

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved