2/3/2020 12:22 PM

سەبارەت بە شاکارەکەی داڤنشی

تابلۆی "دوایین شێو" بەرهەمی لیۆناردۆ داڤنشی لەماوی بوونیدا، هەوراز و نشێوێکی یەکجار زۆڕی بڕیوە. داڤنشی بە کێشانەوەی ئەم تابلۆیە لەساڵی 1495ـدا، یەکێک لەکاریگەرترین ئاسەوارە هونەرییەکانی سەرانسەری مێژووی هونەری خولقاند.
تابلۆی "دوایین شێو" لەڕاستیدا لێکدانەوەیەکی ئاشکرایە لە رووداوێک کە لە هەر چوار وەشانەکەی ئینجیلدا باسی کراوە. شەوێک بەر لەوەی لەلایەن یەکێک لە یارانییەوە خەیانەت لەعیسای ناسری بکرێت، عیسا سەرجەم یارەکانی (حەواریون) بانگهێشت ئەکات بۆ خواردنی نانی ئێوارە. ئەو لەو دانیشتنەدا بە یارەکانی ئەڵێ کە چ چارەنووسێک چاوەڕێی ئەکات و قاچیان بۆ ئەشوات. (ئەم کردەوەیە نیشانەی یەکسانی و بەرابەرییە).
کاتێک لەگەڵ یەک نانی ئێوارە ئەخۆن، عیسا مەسیح کۆمەڵێک راسپاردەی ورد سەبارەت بە چۆنیەتی خواردن و خواردنەوە لە داهاتوو، بەسڵامەتی ئەو، ئاراستەی یارانی واتە "حەواریون" ئەکات. ئەمە یەکەم رێوڕەسمی شوکرانەبژێری یان "عیشای رەبانی"ـیە کە ئێستاش بەڕێوە ئەچێت.
تابلۆی "دوایین شێو"، وێنەی ئەو کاتە نیشان ئەدات کە مەسیح باس لە خەیانەتی یەکێک لەیارەکانی ئەکات بەر لە خۆر هەڵاتن و سەرجەم 12 یارەکەی دژکردەویان بۆ ئەم قسەیە ئەبێت و هەر کامەیان بە شێوازێک: تووڕەبوون، سەرسوڕمان و ...
داڤنشی بەر لەم تابلۆیە لەسەر بەرهەمێک بەم قەبارە کاری نەکردبوو و هیچ ئەزموونێکی لەسەر شێوەکاریی لەسەر دیوار نەبوو. ئەم ئاسەوارە بە بەکارهێنانی رەنگی خۆکرد و بەشێوەی راستەوخۆ لەسەر دیوارێکی وشکی گەچی کێشراوەتەوە و بەپێچەوانەی شێوەکارییەکانی سەر دیوار لەو سەردەمەدا کە رەنگەکە لەگەڵ شێی گەچەکە تێکەڵاو ئەبوو، زۆر باس دەرنەچوو.

سەرچاوە: leonardodavinci

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved