2/3/2020 11:21 PM

کورتە فیلمێکی جیاواز بەرهەمدەهێنرێت

كورتە فیلمی "شاردراوە" (hidden) کە یەكەمین ئەزموونی دوو دەرهێنەرە وەک کاری كورتە فیلم بەرهەمدەهێنرێت.

لەبارەی ئەم بەرهەمەوە ڕۆژە حەسەن یەکێک لە دەرهێنەرانی ئەم کورتە فیلمە وتی: چیرۆكی فیلمەكە باس لە منداڵێك دەكات كە لەئەنجامی دەستدرێژی سێكسییەوە دێتە دنیاوە، دواتریش كێشەی نەبوونی شووناس بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە كاریگەری لەسەر شووناسی كۆمەڵایەتی و لەهەمانكاتدا نەبوونی پەیوەندی و نامۆبوونی ئەم منداڵە دەبێت لە كۆمەڵگادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی میوزیكژەنێكەوە میوزیك دەبێتە بەشێك لە شووناسی منداڵەکە. 

وتشی: مانگێك زیاترە خەریكی ئامادەكارین بۆ دروستكردنی ئەم فیلمە بە هاوکاری دەر‌هێنەر رێباز موتابچی، بە ستافێكی پڕۆفیشناڵ ئێستا فیلمەكە لە قۆناغی (production)دایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەچێتە قۆناغی post production.

کورتە فیلمەکە ناوی "شاردراوە" (hidden)یەو یەکەمین ئەزمونیەتی، ئەو ئەكتەرانەش کە رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینن (حەمە رەشید هەرەس – بەیان بۆمبا – پێشرەو حسین – لاڤین ڕەوف – هەروەها رووخسارێكی نوێ  رەهەند سامان – ئاوات سەلیم).


خاك - پوكمیدیا







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved