3/3/2020 01:12 PM

چەند کەسیایەتی بەناوبانگ کە بە هەوڵێکی زۆر بەم جێگایە گەیشتوون

بەناوبانگ بوون کارێکی ئاسان نییە. ئەم کەسانەی لەئێستادا بەناوبانگ و ئێمه خۆشمان ئەوێن لەماوەی ژیانی خۆیاندا لەگەڵ سەختی و ئازارێکی زۆر رووبەڕوو بوونەتەوە، بەڵام لەهەوڵ و ماندووبوون نەوەستاون بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە ئەم ئاستە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم کەسە بەناوبانگە تێکۆشەرانه ئاشنا ئەبین.

شەکیرا


لەقوتابخانه کەس دەنگی شەکیرای پێخۆش نەبوو. مامۆستاکەی رێگەی پێ نەئەدا ببێت بە ئەندامی گرووپی سروودی قوتابخانه و هاوپۆلییەکانی پێیان ئەوت: "دەنگت هاوشێوەی دەنگی بزنە!". بەڵام ئەو بە جیهانی سەلماند کە دەنگێکی بێ وێنەی هەیە.


مریل ستریپ


"مریل ستریپ" ئەو کاتەی گەنج بوو حەزی ئەکرد لەفیلمی "کینگ کۆنگ/ King Kong"ـدا دەور بگێڕێت. کاتێک سەردانی دەرهێنەری فیلمەکەی کرد، بەڕێز دەرهێنەر بە کوڕەکەی گوت: "ئەم ناشیرینە چییە هێناوتە؟" ستریپ لەوڵامدا گوتبووی: "داوای لێبوردن ئەکەم کە ئەوەندە جوان نیم کە بتوانم لەفیلمی کینگ کۆنگدا دەور بگێڕم."

جێنیفێر لارێنس


بە جێنیفێریان گوتبوو تۆ زۆر قەڵەوی و روخساریشت زۆر مناڵانەیە، بەڵام بە دەستەبەرکردنی خەڵاتی ئۆسکار لەتەمەنی 20 ساڵیدا هەمووانی تووشی شۆک کرد.

جێسیکا چاستین


کاتێک جێسیکا ئیشەکەی لە هۆلیووددا دەست پێکرد، زۆری گوێ تێوە ئەبوو کە پێی ئەڵێن: ئەم قژ سوورە ناشیرینه چییە هاتووە بۆ هۆلیوود؟. بەڵام ئەم ئەکتەرە بەتوانایە تا ئێستا لەهەموو فیلمەکاندا بەم ستایلە سروشتی و رەنگی قژەوە دەرکەوتووە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved