بۆنه ناخۆشه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌رفه‌ته بۆ بۆنه‌ی خۆشتری خوێندنه‌وه. خوێندنه‌وه ژینگه‌ی خۆی هه‌یه و ژینگه‌كه‌شی ڕۆڵی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی كتێب وه‌ك ئه‌وه‌ی له زه‌مه‌نی كۆرۆنادا كتێب له‌سه‌ر ده‌رد و به‌ڵا گشتییه‌كانی وڵات بخوێنیته‌وه. ئه‌مه ئیختیاری كتێبی ( تاریخ العراق الوبائی) كه نووسینێكی ئه‌كادیمی به پێزه له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی نه‌خۆشی بكوژی وه‌كو تاعون و كولێرا و، خوا پێمان نه‌گرێ له‌وانه‌یه كۆرۆناش بووبێت و پێمان نه‌زانیبێت. ناخۆشه به كتێب له‌سه‌ر نه‌خۆشی بڵێی كتێبێكی چێژبه‌خش بوو، به‌ڵام ڕاستێكه‌ی ئه‌م كتێبه وا بوو. نووسه‌ر و ئه‌كادیمیستی مێژوونووس دكتۆر قاسم جمێلی له‌م كتێبه‌دا وای كردووه و به یه‌ك ده‌ره‌نجام گه‌یشتووه كه هه‌مان ئه‌نجام له نووسینه حه‌ریفه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دیارده‌ی كۆرۆنا پێی ده‌گه‌یت: به‌ڵای گشتی به‌هۆی كه‌می هوشیاری ته‌ندروستییه‌وه، به‌هۆی فاكته‌ری هه‌ڵه تێگه‌یشتن له دین و قهدهرییهت و به‌هۆی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی سیستمه‌وه، هه‌ر له سیستمی سیاسیی و ئیداری تا سیستمی بیهداشتی و ده‌واو ده‌رمان. دكتۆر جمێلی ره‌گی مێژوویی به‌ڵا ته‌ندروستییه‌كان و ژینگه و كه‌ش و هه‌وا و كاره‌ساته سروشتی و مرۆڤ ده‌ستكرده‌كان له عیراق پێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات. ئینجا ڕای وایه هه‌ژاری و دانه‌واندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌د ته‌ندروستی و به‌د خۆپارێزی و داهیزرانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی له عیراقی عوسمانی، به‌تایبه‌تی عیراقی ده‌ورانی كۆتایی ده‌وڵه‌ته‌كه، هه‌موویان ده‌بنه تۆڕێكی ئاڵۆز بۆ به ئاسانی گرتنی نێچیره‌كانی له ره‌عییه‌ت و هاووڵاتیانی عیراق له‌ناو ئیمپراتۆرییه‌تی پانوپۆردا كه له قۆناغی داكهوتنیدا خۆی ناوی (پیاوه نه‌خۆشه‌كه)ی به‌نسیب بووه. بێگومان ئه‌وی وایه ده‌بێته ده‌وارێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵدراو بۆ نه‌خۆشی و به‌ڵا و تاعون و كولێرا. ئینجا ئه‌وی ده‌بێته به‌ڵای سه‌رباریش گه‌نده‌ڵی و خراپی سیاسه‌ت و ئیداره و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیش كه نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده تا كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و مردنی نه‌خۆشه عوسمانییهكهش. كتێبی ناوبراو دین و دونیا، ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت، ئیداره‌ی ماڵ و ماڵداری تا ئیداره‌ی وڵات تا وردبینی ته‌ندروستی گشتی و تایبه‌تی و چاودێری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته به‌ر تیشكی ره‌خنه و له مێژووه‌وه ده‌رسێك بۆ ئه‌مۆ و دوارۆژ ده‌دات، ئه‌گه‌ر باشی لێ بفكرن سیحه‌تی عه‌قڵ و جهسم باشتر ده‌بێت. ناوی كتێب: تاریخ العراق الوبائی فی العهد العثمانی الاخیر 1850-1918 نووسەر: الدكتور قاسم الجمیلی-أستاذ دراسات الشرق الاوسط الولایات المتحدة دراسە فی ضوء وثائق وأرشیفات الخارجیة والصحة الامریكیة والبریطانیة وأرشیفات دولیة أخری. چاپی: دار الدجلة-2016-أردن-عمان خاك - س: ئه‌كاونتی ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure