4/3/2020 02:07 PM

بۆگاتی شیرۆنی Pure Sport ناسێندرا

بۆگاتی بەتەمایە وەشانێکی نوێ بە بنەماڵەی شیرۆنەوە زیاد بکات. ئەم وەشانه هەڵگری پاشناوی Pure Sportـە و بەنسبەت وەشانەکانی پێشوو هەندێک ئاڵوگۆڕ لە سیستەمی ستۆپ و ئایرۆداینەمۆکەیدا هاتۆتە ئاراوە و هەروەها کێشەکەشی هەندێک دابەزیوە.
وزەی بۆگاتی شیرۆنی Pure Sport لەلایەن هەمان بزوێنەری بەناوبانگ کە قەبارەکەی 8 لیتر و خاوەنی 16 سیلەندەرە، دابین ئەبێت. ئەسپەهێزی ئەم ئۆتۆمبێلە 1479ـیە بەڵام زەبرەکەی زیادی کردووە و گەیشتۆتە 6900 نیۆتۆن‌مەتر.
لەباری رواڵەتەوە، بۆگاتی شیرۆن Pure Sport هەندێک گەورەترە بەبەراوردد لەگەڵ وەشانەکانی پێش خۆی. بۆ نموونه درگاکانی گەورەترە و باڵەکەی پشتەوەی 1/9 مەترە. بۆگاتی ئەڵێ ئەم باڵە هێزێکی یەکجار زۆر بەرەو خوارەوە بەرهەم دێنێت و ئەبێته هۆی هاوسەنگیی زیاتری ئۆتۆمبێلەکە.
بۆگاتی تەنها 16 دانه لەم ئۆتۆمبێلە بەرهەم ئەهێنێت و نرخی سەرەتاییەکەی 3.2 ملیۆن یۆرۆیە.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved