4/3/2020 02:31 PM

زەوی مانگی داهاتوو لەناو ناچێت!

لەم دواییانەدا هەواڵێک بڵاوبووەوە کە گۆیا بەم زووانە هەسارەیەکی بچووک خۆی بە زەویدا ئەکوتێت و شارستانییەتی مرۆڤ بۆ هەمیشە لەناو ئەبات. بەپێی راپۆرتەکانی "ناسا"، ئەم هەسارەیە لەڕێکەوتی 29ـی مانگی 4ـدا لەتەنیشت زەوییەوە تێپەڕ ئەبێت بەڵام لەزەوی نادرێت.
ئەم هەسارە گەورەیە کە ناویان ناوە "52768"، یەکەم جار لەلایەن تیمێکی توێژینەوەیی ناسا و لەساڵی 1998ـدا دەستنیشان کرا. ئەم تیمە بەدڵنیاییەوە ئەڵێ کە ئەم هەسارەیە خۆی بەزەویدا ناکوتێت، بەڵکوو لەمەودای 6 ملیۆن کیلۆمەتری زەوییەوە تێپەڕ ئەبێت و خێراییەکەی 31319 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە.
ئەم هەسارەیە گەورەترین هەسارەیە  کە لە دوو مانگی رابردوودا لەتەنیشت زەوییەوە تێپەڕ بووە. گەورەترین هەسارەیەک کە تا ئێستا لەتەنیشت زەوییەوە تێپەڕ بووە ناوی "فلۆرەنس 3122"ـە کە ساڵی 1981ـدا دەستنیشان کرا و لەساڵی 2017ـدا لە نزیک زەوییەوە تێپەڕ بوو.
ناسا هاوکات لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو هەسارانەی کە لەزەوی نزیک ئەبنەوە، هەوڵ ئەدات رێکارێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەم هەسارانه لە زەوی نەکەون. هەر بۆیە دیاریکردنی قەبارەی هەسارەکە زۆر گرنگە. ئەم زانیاریانە یارمەتی زایان ئەدات بۆ ئەوەی ئەگەری ئەم رووداوە بەراورد بکەن.
سیستەمی "Dart" یەکێک لە سیستەمەکانی ناسایە بۆ بەرگری کردن لەزەوی لەبەرامبەر هەسارەکاندا و بڕیارە لەهاوینی 2021ـدا دابمەزرێت.  

 

سەرچاوە: cnn

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved