5/3/2020 02:01 PM

کۆرۆنا مۆزەخانەی "لۆڤەر"ـیشی داخست!

مۆزەخانەی "لۆڤەر" لەڕێکەوتی 2ـی مارسی 2020ـدا بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا. ئەم مۆزەخانە هونەرییە کە شەڕ و نائارامییەکانی مێژوو نەیتوانی زیانی پێ بگەیەنێت، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چالاکییەکانی خۆی وەستاند. بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی "لۆڤەر" لەڕاگەیەنراوێکدا باس لەوە ئەکات کە "لۆڤەر" لەم هەفتەیەدا (هەفتەی یەکەمی مانگی مارس) ناتوانێ میواندارێتی سەردانکەران بکات و کارمەندانی ئەم کۆمەڵە هونەرییە لەدانیشتنێکدا بڕیاریان داوە بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی کاتی چالاکییەکانیان بوەستێنن.
هێشتا روون نییە ماڵی تابلۆی "مۆنالیزا"، بەرهەمی شێوەکاری ناوازە "لیۆناردۆ داڤینشی" و هەروەها نیو ملیۆن ئاسەواری هونەری دیکە کەی ئەکرێتەوە.
وڵاتی فەڕەنساش هاوشێوەی زۆرینەی وڵاتانی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەم ڤایرۆسە لە دیسامبەری 2019ـەوە تا بە ئەمڕۆ 85,000 کەسی تووش کردووە و 2900 کەسیش گیانیان لەدەست داوە. لەئێستادا 100 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەفەڕەنسا تۆمار کراوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە. حکومەتی فەڕەنسا لەراگەیەندراوێکدا، سەرجەم گردبوونەوە گشتییەکانی قەدەغە کردووە.

 

سەرچاوە: cnn

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved