سه‌دیق سه‌عید رواندزی دیارده‌ی ژن كوشتن، به پاساوی كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و گێڕانه‌وه‌ی شكۆی كه‌سی و خێزانی بۆ بنه‌ماڵه، بووه‌ته نه‌ریتێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ره‌گێكی مێژوویی درێژی هه‌یه، كه وه‌ك به‌شێك له سیمایه‌كی میللی و خێڵه‌كی، نێو به‌شێكی كۆمه‌لگه ده‌بینرێت. دیارده‌یه‌ك كه تیایدا زۆرجار له په‌نای خۆشه‌ویستی به ناو راسته‌قینه، ره‌گه‌زی مێ تیایدا ده‌بێته قوربانی و به مه‌رگی ئه‌و كۆتایی دێت. گه‌لێك جارئه‌م دیارده‌یه، وه‌ك تیمه‌یه‌كی نووسین ره‌نگدانه‌وه‌ی له دنیای چیرۆك و رۆمانی كوردی هه‌بووه. كه خۆم وه‌ك خوێنه‌رێك ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی رابردوودا، چه‌ندین رۆمان و چیرۆكم خوێندونه‌ته‌وه، كه باسی ژن كوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن. وه‌لێ نایشارمه‌وه له به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌قانه‌دا، نووسه‌ری كورد نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و رووداوانه بكات، كه كاتێ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه، هه‌ست بكات له به‌رده‌م گێڕانه‌وه‌یه‌كی واقیعی نییه، به‌ڵكو رۆمان ده‌خوێنێته‌وه. خوێنه‌ر كاتێ رۆمانی (زۆڵه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبۆل) ده‌خوێنێته‌وه، به درێژایی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه، به تاسه‌ی ئه‌وه‌یه بزانێت چاره‌نووسی ئه‌و ژنه چی ده‌بێت كه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه لاقه ده‌كرێت و منداڵه‌كه‌ی له یه‌ك كاتدا، مسته‌فا هه‌م خاڵیه‌تی و هه‌میشی باوك. تا سه‌ره‌نجام له كۆتایی رۆمانه‌كه، راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و به‌و هۆیه‌شه‌وه مسته‌فای برای كچه‌كه ده‌موده‌ست ده‌مرێت. له‌و رۆمانه‌شدا، ژنه لاقه‌كراوه‌كه، ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی زگی له بار به‌رێت، وه‌لێ سه‌ره‌نجام په‌شیمان ده‌بێته‌وه و منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێت و له كۆتاییدا چیرۆكی راسته‌قینه‌ی ژیانی خۆی ده‌زانێت. رۆمانی (شه‌ربه‌تی ترس)یش، چیرۆكی كچێك به ناوی (مه‌حبوبه‌ی نازدار)ده‌گێڕێته‌وه، كاتێ له‌لایه‌ن ده‌سگیرانه‌كه‌یه‌وه له په‌نای خۆشه‌ویستییه‌وه، ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر و لاقه‌ی ده‌كات. ئه‌ویش ناچاره، په‌نا بباته به‌ر پزیشك و نه‌خۆشخانه‌ی نازه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی نێو سكی له بار به‌رێت. ئه‌م رۆمانه، له چه‌ندین رووه‌وه رۆمانێكی نا ئستاتیكی ولاوازه. من وه‌ك خوێنه‌رێك كاتێ له خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه، نائومێدییه‌كی گه‌وره دایگرتم، به‌وه‌ی كه چۆن نووسه‌ری چیرۆكی (باوكی ناو ته‌له‌فۆن) رۆمانێكی بێ هێزو نا بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی نووسیوه! كه هیوادارام ئاماژه نه‌بێت بۆ پاشه‌كشه‌ی نووسینی چیرۆك و رۆمان، لای ئه‌و چیرۆكنووسه دیاره. له‌م رۆمانه‌دا، خوێنه‌ر به‌ر چه‌ندان وێنه‌ی ناهونه‌ری، ده‌ربڕینی نابابه‌تی، بێ چێژ‌و جوانی ده‌كه‌وێت. بونیادی گێڕانه‌وه به شێوه‌یه‌كه، ئه‌گه‌رچی به‌ش به‌ش كراوه، وه‌لێ له سه‌ر یه‌ك ریتمی گێڕانه‌وه ده‌ڕوات، كه وامان لێ ده‌كات هه‌ست بكه‌ین حیكایه‌ت و چیرۆكێكی میللی و ئه‌فسانه‌یی ده‌خوێنینه‌وه نه‌ك رۆمان كه ژانری سه‌رده‌مه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین شوێنی رۆمانه‌كه‌دا، به‌ر وێنه‌ی هاودژو گێڕانه‌وه‌ی هاودژ ده‌كه‌وین، كه پێ ده‌چێت به‌سه‌ر نووسه‌ری رۆمانه‌كه‌شدا تێپه‌ڕیبێت و هه‌ستی پێ نه‌كردبێت. له هه‌ندێك شوێنی رۆمانه‌كه‌دا، گێڕانه‌وه و ده‌ربڕینه‌كان ده‌چنه ئاستێكی هێنده لاواز، وه‌ك ئه‌وه‌ی فلمێكی هیندی ببینین وایه. ئه‌م جۆره ده‌ربڕینانه، له زمانی نووسه‌رێك ناچێت، كه ئه‌زموونێكی درێژ‌و جوانی نووسینی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵكو له ئه‌زموونی نووسه‌رێك ده‌چێت، كه تازه هاتبێته نێو دونیای نووسین و مه‌به‌ستێتی هه‌رچۆنێك بێت شتێك بگێڕێته‌وه. بێ ئاگا له‌وه‌ی گێڕانه‌وه، هونه‌ره و ده‌بێ هێزی كێشكردنی خوێنه‌ری تێدابێت. لێره‌وه ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی نا هونه‌ری ونا بابه‌تی رۆمانه‌كه ده‌ده‌ین: *لا31نووسیویه‌تی: (وه‌ره خوات بمێنێ و خۆت مه‌كوژه). ئه‌م ده‌ربڕینانه، له هونه‌ری ده‌ربڕینی رۆمان ناچن و له ده‌یان شوێنی رۆمانه‌كه‌ش دووباره‌ی كردۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جوانییه‌ك به گێڕانه‌وه‌كه بده‌ن. *لا38نووسیه‌یه‌تی: (مه‌حبوبه ده‌یگوت مردنی باوكم به مانای داڕووخانی سه‌قفی ماڵ به سه‌رم، كه‌س به‌كه‌وتنی ئه‌و سه‌قفه ته‌نها نابێت من نه‌بێت). ئه‌مه له كاتێكدا رۆماننووس خۆی له لاپه‌ڕه12ی رۆمانه‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: ( ده‌زانم و ده‌كرێ مرۆڤ بێ باوك بێت!). واتا ئه‌گه‌ر باوكیشی نه‌بێت ئاساییه، ئیدی نازانم كه ئاسایی بێت، چۆن ئه‌و سه‌قفه داده‌ڕووخێت؟! *لا39نووسیویه‌تی: (بینایه‌كی گه‌وره‌م بینی، واتابینای نه‌خۆشخانه‌كه‌ی دكتۆره نازه‌نین). *لا41ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت: (نه‌خۆشخانه‌كه زۆر گه‌وره نه‌بووكه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی من بوو). *لا40نووسیویه‌تی: (ژنه ده‌رگاوانی نه‌خۆشخانه‌كه ناوی ست فه‌ریده‌بوو، مامۆستای فیزیا بوو). به داخه‌وه به‌شێك له رۆماننووسه‌كانی ئێمه، له كاتی دیاریكردن و پێدانی رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كان له چیرۆك و رۆمان‌دا، ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی زه‌ق و نالۆژیكییه‌وه. هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان بگه‌ڕێیت، كارمه‌ندێكی ده‌رگاوانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ولاده، نابینیته‌وه بڕوانامه‌ی هه‌بێت، چ جای بگات به مامۆستای فیزیا كه پسپۆڕییه‌كی ده‌گمه‌نه. ئه‌مه نیشانه‌ی بێ ئاگایی به‌شێك له نووسه‌رانی ئێمه‌یه، له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میللی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژین و له‌وێوه چیرۆك و رۆمان، له سه‌ر ژیانی كۆمه‌لگه‌ی خۆیان ده‌نووسن. *لا45نووسیویه‌تی: (تا ساڵێك په‌ڕۆ و لافیته‌ی ره‌شمان و له دیواره‌كه نه‌كرده‌وه). به مه‌رجێك هه‌موو پرسه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. *لا55نووسیویه‌تی: (براكانم له ژووری حه‌مام گڵۆپیان له‌سه‌ر ده‌كوژاندمه‌وه، ئاوی گه‌رمیان لێده‌گرتمه‌وه، شامپۆكانیان پڕده‌كردم له دۆشاوی ته‌ماته، میزیان به پێلاوه‌كانم ده‌كرد، ته‌باشیریان بۆ له جێی سووراوه‌كان دائه‌نام، مشكی تۆپیویان ده‌خسته نێو گیرفانی جله‌كانمه‌وه) من ده‌زانم، پیاوی كورد زۆرینه‌یان چه‌ند دڵڕه‌ق و نامیهره‌بانن به‌رامبه‌ر به خوشك و هاوسه‌ره‌كانییان، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو زێده‌گۆییه له وه‌سفكردنی دڵڕه‌قی برایه‌ك به‌رامبه‌ر به خوشكه‌كه‌ی، نه هونه‌رییه و نه‌بابه‌تی، به‌ڵكو ئامانج لێی ته‌نها درێژكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رۆمانه‌كه‌یه. سه‌یر له‌وه دایه، ئه‌وسێ برایه كه به‌م شێوه‌یه ئازاری مه‌حبوبه‌ی خوشكییان داوه، به قه‌ولی رۆماننووس هه‌ریه‌كه‌یان كادیرێكی دیاری حزبێكیش بووه! له كاتێكدا كادیری، هیچ نه‌بێت پله‌یه‌كی به‌رزی هوشیاریی و سیاسی و هزرییه، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت. *لا75: (ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی دكتۆره نازه‌نین، چه‌ندین نهۆم بووه و نهۆمێكی شاراوه‌شی بۆ له باربردنی منداڵان هه‌بووه، هه‌میشه‌ش جمه‌ی هاتووه، كه‌چی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆماننووس له(لا75) نووسیویه‌تی، ته‌نها (3) دكتۆر(5) په‌رستاری هه‌بووه! *لا78نووسیویه‌تی: (ئه‌و منداڵه، هی ئه‌و مێرده سه‌ر زله‌مه، خۆزگه پیاوه‌كه هینه‌كه‌ی تۆزێ زل بووایه، دكتۆره نازه‌نینیش له به‌ر پێكه‌نین قسه‌ی بۆ نه‌كراوه). ئه‌گه‌رچی رۆماننووس، گوایه له‌و رۆمانه‌یدا شكۆ بۆ ژن ده‌گێڕێته‌وه، وه‌لێ هه‌ر خۆی شكۆی ژنی شكاندووه، كاتێ هه‌موو خواسته‌كانی له چووكێكی گه‌وره‌ی پیاوان كورتكردوونه‌ته‌وه. له‌و نامۆتریش ئه‌وه‌یه، كه دكتۆرێكی ژنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه دابێت و پێ بكه‌نێت. ئه‌مه ئه‌و تێگه‌یشتنه میللی و خێڵه‌كییه دواكه‌وتووانه‌م بیر دێنێته‌وه، كه پیاوبوون به‌چووك پێوانه ده‌كه‌ن! *لا83: (له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا، رۆماننووس كاتێ باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه دكتۆره نازه‌نین و مه‌حبوبه ده‌چنه‌وه ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ساپۆڕته‌كه‌ی مه‌حبوبه بێنن) به شێوه‌یه‌ك گوزارشت له‌و چوونه ده‌كات، كه زۆر نابابه‌تی و نازمانه‌وانییه. چونكه دیمه‌نه‌كه، له ئه‌كشنی فلمێكی كۆمیدی ده‌چێت! *لا91نووسیویه‌تی: (مامه دكتۆر كامه‌ران گوتی من ده‌چم پۆلیسێك هه‌ڵده‌بژێرم و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م له لقی پۆلیس). رۆماننووس واده‌زانێت سپاردنی ئه‌رك به پۆلیس به هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنه، نه‌ك رێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی. پۆلیس هێزێكی فه‌رمییه و نیشانه‌ی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته. رۆماننووس خۆی له ده‌ره‌وه ده‌ژی و زۆر باش له ئه‌رك و پێگه و دیدی هاووڵاتییان بۆ پۆلیس ده‌گات، ئیدی دیاریكردنی ئه‌ركی پۆلیس به‌و شێوه ساده و هه‌ڕه‌مه‌كییه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات! *لا88نووسیویه‌تی:(دكتۆر‌و سسته‌ره‌كان، به بینینی ئه‌و كوڕانه (واتا سێ براكه‌ی نازدار) تووڕه‌بوون و مقه‌ست و په‌ڕۆی خوێناویی وجیهازی زه‌خت و مه‌مك مژه و دایبابیان تێگرتوون). ئه‌و ره‌فتارانه‌یان له نێو نه‌خۆشخانه‌كه كردووه. رۆماننووس بیری چۆته‌وه، پزیشك ده‌بێ چ جۆره كه‌س و مرۆڤێك بن. ئاخر ئه‌م ره‌فتارو كرده‌وانه‌ی رۆماننووس داویه‌تییه پاڵ پزیشكه‌كان، له كرده‌وه‌ی منداڵانیش ناچن. *لا97نووسیویه‌تی: (براكانت ناخۆشییان كردووه هه‌ر رۆژه‌ی جامێكی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌شكێنن). *لا114نووسیویه‌تی: (نا بۆ هیچ شوێنێك ناڕوات، ئه‌مه ئه‌م مانگه كچی ئێمه‌یه، لای ئێمه ده‌بێ تا ده‌یبه‌ینه ولاده و منداڵی ده‌بێت). ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌م وه‌سفه بێت، ئه‌وا مه‌حبوبه سكی له هه‌شت مانگ زیاتر بووه كاتێ سه‌فه‌ری كردووه، چونكه مانگێكی له‌وێ ماوه بۆ منداڵبوون، (كه راستییه‌كه‌ی وه‌كو له‌لاپه‌ڕه (132)دا هاتووه دوای سێ حه‌فته مناڵه‌كه‌ی ده‌بێت) نازانم ژنێكی دووگییان، له دوا مانگی منداڵبوونیدا، چۆن ده‌توانێت به فڕۆكه سه‌فه‌ر بكات؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆماننووسیش بیه‌وێ سه‌فه‌ری پێبكات، ئه‌وا یاسای فڕۆكه‌خانه رێگای پێنادات و ژنی سك‌پڕ له دوای حه‌وت مانگی سكه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه رێگه‌ی پێنادات سواری فڕۆكه بێت و فڕۆكه‌خانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌جدی ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه و داوای سۆنه‌ری لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دڵنیاش نه‌بن له سۆنه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر سۆنه‌ری پێده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش جێگای پرسیاره له رۆماننووس كه زیاتر له (25)ساڵه له ئه‌وروپایه چۆن ئه‌و زانیارییه‌ی نییه؟ جگه‌له‌مه‌ش سه‌فه‌ر به فڕۆكه، چه‌ندین لێكه‌وته‌ی هه‌یه وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، سه‌رسوڕان و دڵ تێكهه‌ڵاتن، هه‌ناسه‌ته‌نگی و زیادبوونی خێرایی لێدانی دڵ. به‌تایبه‌تیش به‌بێ هه‌موو جۆره دڵنیاییه‌كی پزیشكی ئه‌و سه‌فه‌ره ده‌كات. *لا124 (دوای ئه‌وه‌ی سێ براكه‌ی مه‌حبوبه، به به‌نزین نه‌خۆشخانه‌كه ده‌سووتێنن و ئاگری تێ به‌رده‌ده‌ن، دكتۆره نازه‌نین دێت سه‌یری نه‌خۆشخانه سووتاوه‌كه‌ی ده‌كات، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه شوقه‌كه‌ی، دووش ده‌كات)! وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێت! *لا125نووسیویه‌تی: ( سه‌یره ده‌م و چاوی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه). نازانم ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی بێت تاوانێك بكات، چۆن ده‌م و چاوی ناشارێته‌وه. ره‌نگه رۆماننووس وا بزانێت ئه‌وانه‌ی له كوردستان شوێنێك ده‌سووتێنن، زۆر به ئاسایی ئه‌و كاره وه‌رده‌گرن و ده‌یكه‌ن. *لا126نووسیویه‌تی: ( سێ براكه، وا جوان سه‌یری كامێرای چاودێری ده‌كه‌ن، ده‌ڵێی وێنه بۆ په‌ساپۆڕت ده‌گرن). به‌مه‌رجێك ئه‌و كاته، كاتی سووتاندنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه. رۆماننووس نه‌یتوانیوه گوزارشت له دۆخی سایكۆلۆژی تاوانبارێك بكات، ئه‌و ساته‌ی تاوانێك ده‌كات. *لا 126(كاتێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌چێت بۆ گرتنی سێ براكه له دوای سووتاندنی نه‌خۆشخانه‌كه، پێیان ده‌ڵێت: خۆتان شوشتبا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی به‌نزینتان لێ نه‌یه‌ت). رۆماننووس لێره، چ رۆڵێكی كاریكاتۆری به ئه‌فسه‌رانی پۆلیس داوه. ئاخر ئه‌گه‌ر تاوانبارێك تاوانێك بكات، ده‌چێته‌وه ماڵ و به ئاسانی لێی ده‌خه‌وێت؟! ئه‌فسه‌ری پۆلیس به‌و زمانه میللی و نافه‌رمییه له‌گه‌ڵ تاوانبار ده‌دوێت؟! *لا132نووسیویه‌تی (له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا، رۆماننووس دووهه‌ڵه‌ی زه‌قی كردووه، یه‌كه‌میان نووسیویه‌تی (منداڵه‌كه هه‌فته‌یه‌ك زووتر له دایك بوو)كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه منداڵ به هه‌فت مانگی له دایك ده‌بێت و ئاساییه، وه‌لێ تا ئێستا نه‌مبیستووه منداڵێك هه‌فته‌یه‌ك زووتر له واده‌ی خۆی بێته دونیاوه. دووه‌میان: كاتێ مه‌حبوبه ته‌له‌فۆن بۆ دكتۆره نازه‌نین ده‌كات ده‌ڵێت: كاتژمێرێك پێش ئێستا جوانترین منداڵم بوو، واته كاتژمێر پێنجی به‌یانی، كه‌چی دكتۆره ده‌ڵێت: كاتژمێر شه‌ش به‌ده‌نگی ته‌له‌فۆنی مه‌حبوبه به ئاگاهاتم.) رۆماننووس ئه‌گه‌رچی له ئه‌وروپا ده‌ژی، وه‌لێ هێشتا جیاوازی زه‌مه‌نی نێوان كوردستان و ده‌ره‌وه، پێ ده‌چێ نه‌زانێت. چونكه كاتژمێر پێنجی به‌یانی له سكندناڤیا، ناكاته كاتژمێر شه‌شی كوردستان به‌ڵكو زیاتر ده‌كات. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، نێوانی ئێمه وئه‌وان له ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه دووكاتژمێر جیاوازی هه‌یه. وێرای ئه‌مانه‌ش، خاڵێك كه به پێویستی ده‌زانم باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه، كه به درێژایی رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه، رۆماننووس نه‌یتوانیوه رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كان به پێی ئاستی تێگه‌یشتن و هوشیاریی كه‌سی و په‌روه‌رده‌ییان وازی بكات. به درێژایی رۆمانه‌كه، كاتێ سه‌رنج له گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان دكتۆره نازه‌نین و نازدار ده‌ده‌ین، كه دووكاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌ن، هه‌ست ناكه‌ین له به‌رده‌م گفتوگۆی نێوان پزیشك و ژنێكی قوربانی و لاقه كراوداین. به‌ڵكو واهه‌ست ده‌كه‌ین، له به‌رده‌م گفتوگۆی نێوان دوومنداڵ و دوو هه‌رزه‌كارداین، كه هیچ هونه‌رێكی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی قسه نازانن. چونكه ئه‌وه‌نده قسه و گفتوگۆكان، كۆمێدی و نابابه‌تین. به داخه‌وه ئه‌مه گرفتی به‌شێكی زۆری رۆماننووسه‌كانی ئێمه‌یه، كه ناتوانن له پێگه و رۆڵی كه‌سه‌یتییه‌كان، له میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان بگه‌ن. كاتێ كاره‌كته‌رێكی(پزیشك)مان هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و كاره‌كته‌ره وه‌ك پزیشكێك قسه بكات و رۆڵه‌كه‌ی ببینێت. ناكرێ كاره‌كته‌ر نه‌خوێنده‌وار بێت، كه‌چی وه‌ك رووناكبیرێك قسه بكات. بۆنموونه: مه‌حبوبه‌ی نازدار، كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌رو منداڵێكی بێ باوكی له سكدایه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و قسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچی لێنه‌كرابێت. له كاتێكدا قوربانییانی ده‌ستدرێژی سێكسی، ده‌كه‌ونه دۆخێكی ده‌روونی دژواره‌وه و شۆكێكی هێنده گه‌وره ده‌یانگرێت، كه توانای هیچ كار و چاڵاكییه‌كی ژیانیان نامێنێت. نامۆ ده‌بن و ده‌ڕووخێن، زۆرینه‌یان بیر له خۆ كوشتن ده‌كه‌نه‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا (كه رۆماننووسیش له شه‌ربه‌تی ترس‌دا مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه) ژنان به‌و حاڵه‌تانه، ده‌كه‌ونه گۆشه‌گیری و داڕووخانێكی گه‌وره‌وه. زۆرینه‌یان له به‌ر توانجی خێزان و كۆمه‌ڵگه خۆیان ده‌كوژن. كه‌چی سه‌یر له‌وه دایه، دواجار دكتۆره نازه‌نین زۆر به ئاسانی به نازدار ده‌ڵێت: (تۆ ده‌توانی بێیته‌وه ناو خێزانت.لا136). ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و رووداوه تراژیدیه‌ی بینیبێت، ده‌توانێ سووك و ئاسان، ئیدی ژیان بژی؟ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه هه‌موو شه‌ره‌ف و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و میللی و كه‌سی، له جه‌سته‌ی ژن و له جه‌سته‌شیدا، له شوێنێك ده‌یبیننه‌وه!؟. دواجار ده‌ڵێم، به‌رله بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانه‌كه، له چه‌ندین شوێن، هه‌واڵی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی (شه‌ربه‌تی ترس)م بیست. بۆیه وه‌ك خوێنه‌رێك، به تاسه‌یه‌كی زۆره‌وه له هه‌وڵدابووم رۆمانه‌كه‌م ده‌ست بكه‌وێت و بیخوێنمه‌وه. وه‌لێ كاتێ له خوێنه‌وه‌ی بوومه‌وه، به‌ر شتێكی پێچه‌وانه‌تر كه‌وتم. له روانگه‌ی منه‌وه وه‌ك خوێنه‌رێك، شه‌ربه‌تی ترس، له رۆمانی نووسه‌رێك ناچێت كه ئه‌زموونێك و ته‌مه‌نێكی له‌گه‌ڵ ژانری چیرۆك و گێڕانه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو له ئه‌زموونی كه‌سێك ده‌چێت، كه تازه نووسینی رۆمان تاقیده‌كاته‌وه و ئیدی هه‌ر مه‌به‌ستییه‌تی شتێك بنووسێت و بیگێڕێته‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له بینای هونه‌ری رۆمان هه‌بێت. له‌ده‌یان شوێنی رۆمانه‌كه، به‌داخه‌وه به‌ر بۆچوونی نابابه‌تی، گوزارشتی كۆمێدی و گاڵته‌جاری، وێناكردنی هه‌زه‌لیانه ده‌بینه‌وه. هیوادارم نووسه‌رانی ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك رۆمانێكی لاواز‌و ناهونه‌ری بنووسن، ئه‌وا به‌چه‌ند ساڵێك داهێنانێك بكه‌ن و ده‌قێكی جوان بنووسن. *په‌راوێز:_ شه‌ربه‌تی ترس، رۆمان، نووسینی: ئارامی كاكه‌ی فه‌لاح، بڵاوكراوه‌ی: ناوه‌ندی رۆشنبیریی ره‌هه‌ند_سلێمانی 2019.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure