6/3/2020 09:58 PM

ئەمازۆن فەرمانبەرەكانی ناردەوە بۆ ماڵەوە

دوابەدوای هەڵكشانی ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا، نووسینگەی سەرەكی كۆمپانیای ئەمازۆن داوای لە فەرمانبەرەكانی كردووە كە نەچنە سەر كارەكانیان.

هاوكات لەگەڵ بڕیارەكەی كۆمپانیای ئەمازۆن، لە ویلایەتی سیاتلی ئەمریكا یەكێك لە كارمەندەكانی كۆمپانیاكە جەخت لەسەر توشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێتەوە.

جێی ئامەژەیە، كۆمپانیای ئەمازۆن كۆمەڵێك رێنمایشی لەرێگەی پۆستی ئەلیكترۆنی ناوخۆییەوە بۆ كارمەندەكانی كە لە ماڵەوە كاردەكەن دەرچواندووە. نامەكە ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەكاتەوە كە لە ویلایەتی سیاتل نیشتەجێن یان نزیكن لە شاری بەلفیۆ، پێویستە هەتا كۆتایی مانگی ئازار لە ماڵەوە كاربكەن.

لە یاداشتێكیدا كۆمپانیای ئەمازۆن جگە لە جەختكردنەوە لە توشبوونی فەرمانبەرێكی كۆمپانیاكەیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانەش كراوەتەوە كە لەنزیك ئەو كارمەندەوە كاریان كردووە.

تائێستا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 11 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كە دە كەسیان لە ولایەتی واشەنتۆنن كە بارەگای سەرەكی كۆمپانیای ئەمازۆنيش كەوتۆتە ئەو شارەوە.

وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باری نائاسایی لە ژمارەیەك ویلایەت راگەیاند، لەوانە ویلایەتی كالیۆڕنیا، كە گیانلەدەستدانی هاووڵاتیەكی تێدا تۆماركراوە.

خاك - ئاژانسەکان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved