7/3/2020 11:15 AM

كۆرۆنا شەڕێكی تازەیە

ئەشواق ئیحسان رەمەزان
بۆ ئارامیی دەروون و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە بە كەمترین زیان وەرن جێگرەوەیەكی باشتر ھەڵبژێرین... وەك ڕوون و ئاشكرایە ماویەكە جیھان بە گشتی و ناوچەكە و كۆمەڵگەی كوردی بەتایبەتی بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە تەواو شلۆق بووە و بەو ھۆیەوە ھەمووان سەرقاڵ كراون بە بابەتی زۆر ناخۆش و سواو و دووبارە. ئەگەر ئەم ڤایرۆسە بەئەنقەست كاری لەسەر نەكراوە و بڵاو نەكراوەتەوە (كە پسپۆڕانی ئەو بوارە پێیان وایە مرۆڤ ھێشتا نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە، كە من پێموایە تێپەڕیشی كردووە.) بە دڵنیاییەوە بەكارھێنانی ئەم دۆخە و قۆستنەوەی ئەو حاڵەتە مەبەستدارە و دەشێ بوترێ شەڕێكی تازەیە و بە شێواز و تەكنیكێكی نوێ و سەردەمیانە دەكرێ، كە كاریگەری زۆری لەسەر تاك بەتاكی خەڵك ھەیە ھەر لە ڕووی تەندروستی و دەروونییەوە تا دەگاتە باری كۆمەڵایەتی و ئابووری و سەرجەم بوار و كایەكان . لەم ھەرێمۆكەیەی ئێمەیش دۆخەكە تەواو ناخۆش بووە و شتی تریشی بۆ زیاد كراوە و ھەمووی بەسەریەكدادراوە، ھەر لە ھەواڵی ناڕاست و ناتەواوەوە تا دەگات بە بەگژدادانی خەڵك جارێ بەناوی ئایین و ھونەر جارێكیش بە ھەڵدانەوەی قەتماخەی برینی كوردایەتی و ئەمانە و دەیان و بگرە سەدان بەزم و بالۆری تر كە ئاشكرا دیارە وەك ھەمیشە زۆرێكیان بە مەبەست و بەرنامەوە دەكرێ. بۆ دەرچوون لەم دۆخە لە ڕووی تەندروستیەوە جگە لە خۆپارێزی ھیچ جێگرەوەیەكیترمان نیە باشتر لەوەبێ، بەڵام بۆ ئارامی دەروون و مێشك و ھاوسەنگی ڕاگرتن و خراپتر نەبوونی حاڵ و ژیانمان باشترین شت وەرن (ھیچ نەكەین) تەنھا (بێ دەنگ بین و تەواو) لێگەڕێین چۆن ھاتووە وا بڕوات تەنانەت (چاودێریش نەبین(.
بۆخۆم لەمڕۆوە بڕیارم دا تا ماوەیەكی باش تۆڕی كۆمەڵایەتی و تیڤی و ھەرچی ھۆكارێك كە بەم ھەواڵە بێ سەروبەرانەم دەگەیەنێ بایكۆت بكەم و جێگرەوەی منیش ئەوەیە (دەچمەوە نێو دونیای خوێندن و خوێندنەوەم) و ئەو ھەلەی ھەیە كە پشووە و لە ماڵەوەم (زیاتر كات بە خۆم و ماڵ و منداڵ و ژیانم دەدەم)
ئەگەر مام ھیچم زەرەرم نەكردووە و بگرە زۆریش قازانج دەكەم، ئەگەریش نەمام كە ھەر ئەو ڕۆژەم لەپێشە و كەسێ نیە پێی نەگات، ئەوا بە ویژدانی ئاسوودەتر و دەروونێكی ئارامتر ئەو دونیا و كۆمەڵگە ماندووكار و پڕ لە خەم و ناخۆشەم جێھێشتووە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved