7/3/2020 01:48 PM

چیرۆکی کورسییە شکاوەکەی جنێڤ

ساڵی1997 پەیماننەمەیەک بەمەبەستی قەدەغەکردنی مین لەنەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرا. ئەم گرێبەستە بە گرێبەستی "ئۆتاوا" یان پەیماننامەی قەدەغەکردنی مین بەناوبانگە. پاشان بە مەبەستی هاندانی وڵاتان بۆ واژۆی ئەم گرێبەستە و وەستاندنی بەکارهێنانی مین، NGOـی "کەمئەندامیی ناودەوڵەتی" پەیکەرتاشی سویسڕایی واتە "دەنیەل بێرێست"ـی راسپارد کە کۆرسییەکی شکاو دروست بکات بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی وڵاتان بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مین.
ئەنجامی ئەم بڕیارە کورسییەکی 12 مەتری بوو کە کێشەکەی 5/5 تەنە و لەبەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەجنێڤ جێگیر کراوە. سەرەتا بڕیار بوو ئەم بەرهەمە بەماوەی 3 مانگ لەم شوێنە بێت، بەڵام ئێستا پاش تێپەڕبوونی 20 ساڵ هەر لەجێی خۆیەتی و دەستی لێنەدراوە. نوێژەنکردنەوەی ئەم ئاسەوارە لەم ساڵانەی دواییدا بەو واتایەیە کە ئیتر لای نابەن و تەنانەت بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
ئایا ئەم بزووتنەوەیە سەرکەوتوو بووە؟ رێکخراوی کەمئەندامیی ناودەوڵەتی بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم بزووتنەوەیە تەنیا نەبوو و کۆمەڵێک رێکخراوی دیکەش بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەجێبەجێبوونی گرێبەستەکە هاتنه ناو کارەکەوە. رێکخراوی "خەباتی ناودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی مین" بەهۆی هەوڵەکانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پەیماننامەی "ئوتاوا"، لەساڵی 1997ـدا خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی پێ بەخشرا.
گۆڕەپانی "نەتەوەکان" کە لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵکەوتووە، بەردەوام شوێنی گردبوونەوە ئارام و مەدەنییەکانە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کورسییە شکاوەکە زیاتر ببیندرێت و لەڕاستیدا بۆتە هێمای ئاشتی و بەرپەرچدانەوەی شەڕ و توندوتیژی.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved