کچە وەرزشوانێکی تەمەن 11 ساڵی خەڵکی سووریا توانیویەتی مۆڵەتی بەشداری لەئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 لەورزشی پینگ پۆنگدا بەدەست بهێنێت و بەم شێوەیە بۆتە گەنجترین یاریزانێک کە تا ئێستا لەئۆڵپمیاددا بەشدار بووە. ئەم کچە ناوازه سوورییە ناوی "هەند زازا"ـیە و پاش بەدەستهێنانی پاڵەوانەتی لەتۆرنۆمێنتی ئاسیا لەوڵاتی ئۆردەن، توانی مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی هاوینی ئەمساڵ دەستەبەر بکات. ئەو لەوەرزشی پینگ پۆنگدا لەپلەی 155 دایە توانی لەکێبەرکێی فیناڵ لە "ئەمان"ـی پایتەختی ئۆردەن، "ماریانا ساکاهیان"ـی لوبنانی شکەشت بدات. "ساکاهیان" نزیکەی 31 ساڵ لە "هەند" گەورەترە بەڵام لەم کێبەرکێیەدا بەم یازیزانە گەنجەی دۆڕاند. زازا لەدایکبووی ساڵی 2009ـیە و چەند مانگ لە "سکای براون" چکۆلەترە. "براون" تەمەنی ١٢ ساڵە و وەرزشوانێکی گەنج و لێهاتووی وەرزشی سکەیتە.
سەرچاوە: cnn
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure