ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه په‌یكه‌رێك بۆ عه‌بدوڵڵا په‌شێوی مه‌زن دروستده‌كات. له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه، به مه‌به‌ستی رێزلێنان له شاعیری گه‌وره‌ی كورد (عه‌بدوڵڵا په‌شێو)، ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی د.ته‌ها ره‌سوڵ، په‌یكه‌رێكی تایبه‌ت بۆ شاعیر سازده‌كات، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و دڵسۆزی و پێگه‌یه‌ی ئه‌و شاعیره كه له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه‌تی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه داوا له په‌یكه‌رسازان ده‌كات به‌شداربن له ئه‌نجامدانی رێزلێنان له‌م شاعیره گه‌وره‌یه به پێشكه‌شكردنی ماكێتی په‌یكه‌ره‌كانیان كه كۆی جه‌سته‌ی شاعیر له‌خۆده‌گرێت و ده‌رخسته‌ی پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن. په‌یكه‌رسازان ده‌توانن له‌ڕێگای په‌یجی تایبه‌ت به ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن، یاخود له‌ڕێگای ژماره ته‌له‌فونی 07701563470 كاتی دیاریكراو بۆ دوارۆژ بۆ پێشكه‌شكردنی ماكێت تا رۆژی 1/5/2020 خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure