8/3/2020 12:09 PM

گەرمای زستانی ئەمساڵ ورچەکانی یەک مانگ زووتر لەخەو هەستاند

بەپێی بەراوردەکان زستانی ئەمساڵ، گەرمترین زستانی سەرجەم مێژووی مرۆڤایەتییە و بەپێی راپۆرتەکان ورچەکان لەسەرانسەری جیهان یەک مانگ زووتر لەخەوی زستانی هەستاون.
"سۆتلانا ئاکۆلوا"ـی بەرپرسی باخچەی ئاژەڵانی شاری مۆسکۆ رایگەیاندووە کە بەپێی پێشبینییەکانی ئەم ناوەندە، ئەو دوو ورچە ئیتاڵییەی لەوێ ئاگاداریان لێدەکرێت یەک مناگ زووتر لەخەو هەڵئەستن. هەر بۆیە کارمەندانی باخچەکە  هەر لەئێستاوە پشکنینی ورچەکانیان دەست پێکردووە و تێگەیشتوون جموجۆڵی ئەم ئاژەڵە لەم دواییانەدا زیادی کردووە. ئەم جموجۆڵە نیشانەی ئەوەیە کە ورچەکان خەریکن ئامادەی هەستان ئەبن.
بەرپرسانی ئەم باخچەی ئاژەڵانە بە گۆڤاری مۆسکۆ تایمزیان گوتووە: بەهۆی گەرمای زستانی ئەمساڵ خۆمان بۆ لەخەو هەستانی ورچەکان ئامادە کردووە و بۆ ئەوەی بەرگری بکەین لە تێکچوونی سیستەمی هەرسی ورچەکان، هەر لەئێستاوە چەندین ژەمی سووکمان بۆ دابین کردوون.
لەشارێکی دیکەی روسیا بەناوی "Voronezh"، پاش ئەوەی کارمەندانی باخچەی ئاژەڵان تێگەیشتن کە خەوی ماشا(ئەو ورچە قاوەییەی کە لەوێ ئاگاداری لێ ئەکرێت) سووک بووە و بەنسبەت دەنگەکان هەستیارییەکی زیاتر لەخۆی نیشان ئەدات، رایانگەیاند کە ئەم ورچە یەک مانگ زووتر لەخەو هەڵدەستیێت.
رووداوێککی هاوشێوە لەباخچەی ئاژەڵانی "Korkesaari" شاری هێڵسینیکی فینلاندا بۆ دوو ورچ رووی داوە و پاش دوو مانگ خەوی زستانی، 15 رۆژ لەمەوبەر لەخەو هەستان.
ورچ بەگشتی بەماوەی 4 بۆ 5 مانگ ئەڕواتە قۆناغی خەوی زستانەوە و لەهەندێک لە ناوچەکان ئەگاتە 8 مانگیش. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ماوەی خەوتنی ورچەکانش دابەزیوە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved