8/3/2020 01:31 PM

گووگڵ بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنەوە لۆگۆکەی خۆی گۆڕی

ئەمڕۆ گووگڵ بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنەوە لۆگۆکەی خۆی گۆڕی. لەم وێنەیەدا کە گووگڵ بۆ رێزگرتن لەم رۆژه هەڵیبژاردووە، سەرجەم ژنانی جیهان لەنەتەوە جۆربەجۆرەکان بەرچاو ئەکەوێت کە دەستیان خستۆتە ناو دەستی یەک.
رۆژی جیهانی ژن هەموو ساڵێک لە 8ـی مارسدا بەڕێوە ئەچێت و خاڵی ناوەندیی بزووتنەوەی ژنانه. گووگڵیش بە گۆڕینی لۆگۆکەی ئەم رۆژە گرنگەی بەرز راگرتووە و بە بەکارهێنانی داهێنانێک بۆتە هۆی ئەوەی ئەم بۆنەیە زیاتر سەرنجی پێبدرێت.
لەم وێنەیەدا ژنان لە سێ ریزی جیاوازدا وەستاون کە ئەم بابەتە خۆی بە تەنها چیرۆکێکی لەپشتە. ئەو ژنانەی لە ریزی یەکەمدان وێنەکەیان رەش و سپییە؛ چون ئەم ژنانه لە ساڵەکانی 1800 بۆ 1930ـدا ژیاون. ریزی دووەم ژنانی دەی 50 تا دەیەی 80ـی خستۆتە روو. ریزی سێهەمیش هێمای ژنانه لە دەیەی 90ـەوە تا ئێستا.
ژنانی سەرانسەری جیهان سەرەڕای ئەو کێشە و گرفتانەی هەیانه، واز لەخەون و خولیاکانیان ناهێنن و بۆ دەستەبەرکردنی دوارۆژیکی گەشاوە و باشتر هەوڵ ئەدەن. لەنێوان سەرجەم ژنانی جیهاندا، هەندێک ژن بوون و هەن کە سەرەڕای گرفت و ئاستەنگییەکان، هەنگاوی گەورە و جیدی و بەهێزیان ناوەتەوە و بەتەوای هێزەوە هەوڵ ئەدەن رستەی " ئێمەی ژن ئەتوانین" بە هەمووان بسەلمێنن.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved