8/3/2020 01:56 PM

ئەگەری یەکگرتنەوەی زێدان و رۆناڵدو

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس لەدوای کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لەئێستادا بیر لە گواستنەوەی "زینەدین زێدان"ـی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەکەنەوە.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە، گریبەستی واژووکراوی نێوان زێدان و ڕیاڵ مەدرید تا هاوینی 2022 بەردەوام ئەبێت و بەر لەکۆتایی گرێبەستەکە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم  راهێنەرە لەئیتاڵیا وەکو ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس چانسی خۆی تاقیبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "دەیلی مەیڵ"، بەڕێوەبەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس بەڵێنیان بە زێدانی فەرەنسی داوە کە ساڵانە موچەیەکی بەبڕی حەوت ملیۆن یورۆ بۆ تەرخان بکەن، واتە دوو بەرابەری ئەو موچەیەی وا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید وەردەگرێت. بەڵام سەرەڕای ئەم پێشنیارانه نەیانتوانیوە وەڵامێکی ئەرێنی لە ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەوە بەدەستبهێنن.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا لەبەرامبەر ئەم هەواڵ و زانیارییە ناڕوونانەدا ئاماژەیان بە شوێنگرتنەوەی زێدان بە "ماوریسیۆ پۆچیتینۆ"ـی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی کردووە کە لەدوای دوورخستنەوەی لە تۆتنهام هیچ ئەرکێکی نوێی نەگرتۆتە ئەستۆ.
لەم وەرزەدا ڕیاڵ مەدرید بە راهێنەری "زەینەدین زێدان"، لەقۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر مانچستەر سیتی لەڕووبەروبونەوەی چووندا شکەستیان هێنا و لە میانی کێبڕکێکانی لالیگاشدا توانیویانە بە بردنەوەی یاریی کلاسیکۆ لوتکەی خولەکە بگرنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved