8/3/2020 03:03 PM

رۆژی جیهانیی ئافرەتان

 (خوازیاری یەكسانین، بە زیرەکی جیهانێکی نوێ بونیاد ئەنێین، داهێنان ئەكەین لەپێناو گۆڕانكاری)
 ئەمە ئەو دروشمەیە كە نەتەوەیەكگرتووەكان ساڵی 2019 بۆ ڕۆژی جیهانی ئافرەتانی هەڵبژاردوە.

ئەم رۆژ چۆناوچۆن سەری هەڵدا؟
– ساڵی 1856 بە هەزاران كرێكاری ئافرەت ڕژانە سەر شەقامەكانی شاری نیۆرك لەئەمریكا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە بارودۆخی خراپی كاركردنیان.

– ئەمجارە ئافرەتان لە خۆپیشاندانەكانیان بەدەستێك نان و بەدەستێكیش گوڵیان هەڵگرتبوو، جوڵانەوەكەشیان هەر بەناوی (نان و گوڵ) ناوبرد.

– هەمان دۆخ لە 8ـی مارسی ساڵی 1908 دووبارەبووەوە.

– خۆپیشاندانەكان ئامانجیان كەمكردنەوەی كاتژمێری كار و مافی ڕادەربڕین بوو.

– ئەمریكییەكان لەساڵی 1909 تاكو 1913 بەبۆنەی ئەو ڕۆژەوە ئاهەنگیان گێڕا.

– 19ـی مارسی 1911 لەنەمسا و دانیمارك و ئەڵمانیا و سویسرا یەكەم ئاهەنگ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان سازكرا.

– لەنێوان ساڵانی 1913 و 1914 ئافرەتانی ڕوسیا ڕژانە سەرشەقام دژی جەنگی جیهانی یەكەم، ئافرەتانی ئەوروپاش لە 8ی مارسی ساڵی دواتر بۆ پاڵپشتی ئافرەتانی     ڕوسیا هاتنە سەر شەقام.

– بۆیەكەمجار ئافرەتێكی ئەڵمانی بەناوی (كلارا زیتكین) بیرۆكەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانی پێشکەشکرد.

– نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێکەوتی 8ـی مارسی 1975 ئەو ڕۆژەی بە فەرمی وەك ڕۆژی جیهانی ژنان و ئافرەتان ناساند.

 

سەرچاوە: wikipedia

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved