8/3/2020 04:31 PM

جیمس لیپتۆن كۆچی دوایی كرد

ئامادەکردنی زانا رەنجدەر

جیمس لیپتۆنی نوسەر و ئەکتەری ئه‌مریكی، 2ی ئەم مانگە لە تەمەنی 93 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە مانهاتن بە نەخۆشی شێرپەنجەی میزڵدان کۆچی دوایی کرد.
جیمس كه‌ ڕاگری بەشی ئەکتەرس ستۆدیۆ دراما سکوڵی زانکۆی پەیسی شاری نیویۆرکیش بوو. لەدایکبووی 19ی سێپته‌مبەری ساڵی 1926ە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رو نووسه‌ریش بوو ئارەزووی فڕۆکەوانی بوو وەک باسکراوە ڕیکۆردی 1000 کاتژمێر فڕۆکەوانی هەبووە لە ساڵی 2013.
ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ لە فیلمەکانی ژە بیگ برێک و بیوچد و بۆڵت و ئیگۆر بەشداربووە، هەروەها لە نزیکی بیست زنجیرەی تەلەفیزیۆنیش رۆڵی بینیوه‌، لە بەناوبانگترین کارەکانی inside the actors studio, the Simpsons.

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved