9/3/2020 08:34 AM

کۆمپانیایەکی دەرمانسازیی ژاپۆنی خەریکی دروستکردنی دەرمانی کۆرۆنایە

"تاکێدا/ Takeda Pharmaceutical" گەورەترین کۆمپانیای دەرمانسازیی ژاپۆنە و بەتەمایە دەرمانێک بۆ چارەسەر کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزێتەوە. ئەم کۆمپانیایە بڕیارە بە بەکارهێنانی پلاسمای خوێنی ئەو کەسانەی وا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دواتر چاک بوونەتەوە، ئەم دەرمانه دروست بکات.
ئەم کۆمپانیایە به یارمەتی بەرپرسانی ئاسیایی، ئەوروپی و ئەمریکی، بەشوێن خیرایی بەخشین بە پرۆسەی توێژینەوە و کڕینی پلاسمای خوێنی ئەو تووشبووانەیە وا چاک بوونەتەوە. بەگوتەی ئەم کۆمپانیایە، جەستەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستا چاک بوونەتەوە، "ئانتی‌بادی/ antibody"ـیەک بەرهەم دێنێت کە ئەتوانێ ئاسەواری ئەم نەخۆشییە کەم بکاتەوە و تەنانەت دەرمانیشی لێ دروست بکرێت. "تاکێدا" لەگەڵ چەند کۆمپانیای دەرمانسازی دیکە جیهان هەوڵ ئەدەن دەرمانی "کۆڤید-19" کە تا ئێستا زیاتر لە 100هەزار کەسی تووش کردووە دروست بکات.
کۆمپانیای دەرمانسازیی "گیلیاد/ Gilead Sciences" چەند رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند کە توێژینەوەکانی خۆی بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ئەو دەرمانەی کە ناوی "Remdesvir"ـە، لەسەر ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی جەستەییان خراپە، دەست پێکردووە.
کۆمپانیای دەرمانسازیی "فایزەز/ Pfazer"ـیش نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر رایگەیاند کە هەندێک گیراوەی دژە ڤایرۆسی بەرهەمهێناوە کە لەوانەیە بتوانێ پێشگیری لەچالاکی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات لەناو جەستەدا.

 

سەرچاوە: reuters

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved