9/3/2020 09:12 AM

زێدان: هیچ قسەیەکم بۆ گوتن نییە!

ریاڵ مەدرید ئەمشەو لەیاری لەگەڵ یانەی "ریاڵ بیتیس"ـدا بە ئەنجامی 1-2 شکەستی هێنا و لوتکەی خشتەی لالیگای بۆ بەرشەلۆنە چۆڵ کرد. ئەم شکەستەی ریاڵ مەدرید ئەیتوانی قورستریش بێ، ئەگەر یاریزانەکانی بیتیس کەڵکیان لەهەموو دەرفەتەکان وەربگرتایە.
زێدان لەکۆتایی ئەم یارییەدا گوتی: "ئەمە خراپترین نمایشی ئێمە لەم وەرزەدا بوو. ئێمە لە هەر دوو بەشی یارییەکەدا خراپ بووین و زۆر لاواز دەرکەوتین. کاتێک لەئاستی خۆتدا دەرنەکەوتی ئاکامەکەی ئەبێتە ئەم دۆخە. ئێمە کەموکووڕیمان زۆر بوو. هەم لەباری دەروونییەوە و هەم لەباری فۆرمی یاریکردنەوە. ئەبێ به وردی ئەم شکەستە تاوتوێ بکەین و خۆمان لەم قەیرانە دەرباز بکەین. ئەگەرچی لام وایه بەگشتی وەرزێکی باشمان تێپەڕ کردووە و هێشتاش ئەتوانین "بەرشەلۆنه" جێبهێڵێن."
راهێنەرە فەڕەنسییەکە بە یاریزانەکانی گوتووە: "بەرپرسی سەرەکیی ئەم شکەستە منم. ئەمشەو هەموومان خراپ دەرکەوتین و ئەوەیکە "کرۆس"ـم لە یارییەکە هێنایە دەرەوە بەو واتایە نییە کە تەنها ئەو لاواز دەرکەوتووە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved