9/3/2020 11:57 AM

سامسۆنگ گالاکسی S20 Ultra؛ خۆڕاگر و ناوازه

ئەگەر بەتەمان 1400 دۆلار بۆ کڕینی مۆبایلێکی ناوازەی وەکو سامسۆنگ گالاکسی S20 Ultra خەرج بکەن، لەوانەیە چاوەڕوان بکەن ئەم مۆبایلە لەکارکردەکانی رۆژانەدا زۆر خۆڕاگر دەرکەوێت. ئەو تاقیکارییانەی لەسەر ئەم مۆبایلە ئەنجامدراوە ئەم چاوەڕوانیانەی جێبەجێ کردووە.
تاقیکارییەکان لەسەر سامسۆنگ گالاکسی S20 Ultra نیشانی داوە شاشەکەی جگه لە خۆڕاگری لەبەرامبەر رووشان، لەبەرامبەر نووشتانەوەشدا زۆر خۆڕاگرە. ئەم مۆبایلە ئەگەر تەنانەت لەتەنیشت کۆمەڵێک کلیلیشەوە جێگیر بێت، هیچ جێی نیگەرانی نییە، چونکە شاشەی ئەم مۆبایلە تەنانەت لەمۆدێلی "گالاکسی Zـی فلیپ"ـیش خۆڕاگرترە.
هەروەها تاقیکارییەکان لەبواری زەبر بەرکەوتنیشەوە دەریخستووە کە شووشەی پێشەوە و پشتەوە S20 Ultra زیانی کەمتری بەنسبەت ئایفۆن 11ـی Pro Max بەرئەکەوێت. بەڵام لەڕواڵەتدا مۆبایلەکانی ئەپڵ بەهۆی بەکارهێنانی پۆلای دژە-ژەنگهێنان، خۆڕاگرترن لەمۆبایلی گالاکسی S20 Ultra کە لە ئەلمینیۆم بەرهەمهاتووە.
هەڵبەت ئەم تاقیکارییانە دەسکردن و ئێوە ئەبێ بەپارێزەوە لەگەڵ ئەم مۆبایلانه هەڵسوکەوت بکەن. بەم حاڵەوە نابێ بە سترێس و ترسەوە مۆبایلەکەتان بخەنە بەردەستی مناڵ بۆ ئەوەی بزانن ئەم رێکلامانه راستن یانخود نا!

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved