10/3/2020 12:55 PM

ئیتاڵیا بەشێوەی گەشتی کەرەنتینە ئەکرێت

ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا زۆر کەسی لەسەرانسەری جیهان کردۆتە قوربانی و لەوڵاتی ئیتاڵیاش زۆری پەرەسەندووە. بەرزبووەنەی رێژەی تووشبووان و قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی حکومەت بڕیاری کەرەنتینەی گشتیی ئەم وڵاتە پەسەند بکەن. خەڵکی ئیتاڵیا تەنها بۆ کارباری زەروور ئەتوانن بڕۆنە دەرەوەی ماڵ.
پێشتر خەڵکی لۆمباردی لەکەرەنتینەدا بوون، بەڵام ڕۆژی دووشەممە "ژۆزێف کۆنتە"ـی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان بەم ڤایرۆسە، کەرەنتیە کردنی گشتیی ئەم وڵاتەی راگەیاند. ئیتاڵیا لەدوای چین زیاترین تووشبووی هەیە و ئێستا بۆتە یەکەم وڵاتی جیهان کە هاتوچۆکانی بەتوندی سنووردار کردۆتەوە.
کەرەنتینەی گشتیی ئیتاڵیا رێگە بەو 60 ملیۆن هاووڵاتیەی ئەم وڵاتە نادا کە بەشێوەی ئاسایی لەکۆڵان و شەقامەکاندا هاتوچۆ بکەن. کۆبوونەوە لەشوێنە گشتییەکان قەدەغە کراوە و کێبڕکێ وەرزشییەکان بەرێوە ناچن. کەرەنتینەی گشتیی ئیتاڵیا لەئەنڕۆوە هەتا 3ـی ئاڤریل بەردەوام ئەبێت.
ژۆزێف کۆنتە سەبارەت بە کەرەنتینەی گشتی ئیتاڵیا رایگەیاندووە: "باشترین بڕیار لەئێستادا ئەوەیە کە لەماڵەکان بمێننەوە. داهاتووی ئێمە و داهاتووی ئیتاڵیا لەدەست ئێوەدایە. ئەم دەستانە ئەبێ زیاتر لەجاران بەرپرسایەتی بگرنە ئەستۆ."
بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان لەناوچەی لۆمباردی بووە هۆی کەرەنتینە کردنی ئەم ناوچەیە و لەئیستاشدا دۆخی کەرەنتینە سەرجەم وڵاتی ئیتاڵیان گرتۆتەوە. رۆژی رابردوو 1807 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەلایەن حکومەتەوە راگەیەنرا و ژومارەی تووشبووان گەیشتە 9172 کەس.
ئەگەرچی پەرەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین واتە ناوەندی سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە روو لە کەمبوونەوەیە، بەڵام لەوڵاتانی دیکە جیهان خەریکی پەرەسەندنە.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved