10/3/2020 02:28 PM

تویژینەوەکی نوێ دەریخستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا مەودای 4.5 مەتری بڵاوئەبێتەوە+گرنگ!

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لانیکەم نیو کاتژمێر لەهەوادا و تا چەند رۆژیش لەو شوێنانەی وا کەسی تووشبوو دەستی بەری کەوتووە ئەمێنێتەوە. هەروەها ئەتوانێ تا مەودای 4.5 مەتریش بگوازرێتەوە.
توێژینەوەی نوێی توێژەرانی بواری ئیپیدیمۆلۆژیی چین، توێژینەوەکانی پێشووی خستە ژێر پرسیارەوە. بەپێی داتاکانی پێشوو ئەوپەڕی مەودای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە 1 مەتر و 82 سانتیم بوو. بەڵام توێژەرانی چینی لەتوێژینەوە نوێیەکانی خۆیاندا بەو ئەنجامه گەیشتوون کە ئەم مەودایە زۆر زیاترە. بەگوتەی ئەم توێژەرانه لەشوێنە داخراوەکاندا، ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەتوانێ لەمەودایەکی زیاترەوە بگوازرێتەوە.
لەم توێژینەوە نوێیەدا دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژوورێکدا کە پلەکانی گەرما 36 دەرجەی سەنتیگرادە تا چەندین رۆژ زیندوو ئەمێنێتەوە و ئەم ماوەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ نزیکەی 5 رۆژە.
توێژەران لەتاقیکارییەکانی خۆیاندا بەو ئەنجامه گەیشتوون کە کەسێکی تووشبوو ئەتوانێ 13 کەس لە سەرنشینانی پاسێکی 48 کەسی تووشی کۆرۆنا بکات. وێنەی کامێراکانی چاودێری دەریانخستووە کە ئەم کەسە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرنشینانی پاسەکە لەگەشتیکی 4 کاتژمێریدا نەبووە، بەڵام ئەو مسافیرانەی وا شەش کورسیان مەودا لەگەڵی بووە (واتە 4.5 مەتر) تووشی کۆرۆنا بوون.
نیو کاتژمێر پاش دابەزینی کەسی تووشبووی سەرەکی لەپاسەکە و باقی ئەو مسافیرانەی وا نەخۆش کەوتبوون، مسافیرێکی نوێ لەپاسەکە سەرئەکەوێت و ئەویش نەخۆش ئەکەوێت. بەگوتەی توێژەران ئەو مسافیرە نوێیە بە هەنەسەدان لەهەوای پاشماوەی مسافیرەکانی پێشوو، تووشی کۆڤید-19 بووە.
لەو توێژینەوەیەدا کە بەچڕی کامێراکانی چاودێری تاوتوێ کراون هەروەها دەرکەوتووە ئەو مسافیرانەی دەمامکیان بەکارهێناوە نەخۆش نەکەوتوون. هەر بۆیە رۆڵی دەمامک لەپارێزراوبوونی کەسەکان لەبەرامبەر کۆرۆنادا زۆر گرنگە و لەکاتی سەرکەوتن لەتەکسی و پاس و هاتوچۆ بۆ شوێنە گشتییەکان ئەبێ بەکاری بێنن.

 

سەرچاوە: nypost

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved