11/3/2020 03:33 PM

چەند رێنماییەکی سواو بەڵام گرنگ

هەندێک لەرێنماییە تەندروستییەکان تەمەنیان زۆرە و ئەوەتەی هەین پێمان ئەگوترێ، لەسەر شاشەکان چاومان پێی ئەکەوێت و سایت و ماڵپەڕ و هەموو شوێنەکانی تەنیوەتەوە. بەڵام ئەم دووبارەبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گرنگی بابەتەکە ناخاتە ژێر پرسیارەوە و بەردوەوام ئەبێ رەچاویان بکەین و کەسانی دیکەشی لێ ئاگادار بکەینەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خاڵی گرنگی تەندروستیتان ئەخەینەوە یاد کە لەم رۆژە قەیراناویانەدا ئەبێ زیاتر لەبەر چاوی بگرن

گرنگە بەرلەوەی بچیتە تەوالێت دەستەکانت بشۆیت نەک تەنها پاش هاتنە دەرەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە مایکرۆب و ڤایرۆس نەگوازیتەوە بۆ ناو کۆئەندامی زاوزێ.

 
-تا ئەتوانیت دەست لەکەرەستەکانی ناو تەوالێت و دەسکی دەرگا و هاوشێوەکانی مەدە و قۆڵ و پشتی پەنجەت بۆ ئەو کارە بەکاربهێنە چونکە بەر ڕوخسارت ناکەوێت.

 

لەگەڵ ئاژەڵی ماڵیدا لەسەر یەک جێگا مەخەوە، چونە بەکتریا و ڤایرۆست بۆ ئەگوازنەوە


زوو زوو چەرچەفی سەرینەکەت بە ئاوی گەرم بشۆ و ناوە ناوەش بیگۆڕە، چونکە گەر وانەکەیت، میکرۆب و بوونەوەری جۆراوجۆری دیکەی لەسەر دەژی و بۆ تۆ دەگوازرێتەوە.

هەر وەک چۆن خۆشۆردنی کەم خراپە، بەهەمان شێوە خۆشۆردنی زۆریش خراپە چونکە پێستت وشکدەکاتەوە، بۆیە نابێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێک خۆت بشۆیت.

 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved