12/3/2020 01:42 PM

چەند تایبەتمەندیی کەسانی زیرەک

لەوانەیە لاتان سەیر بێ بەڵام زانست باس لەوە ئەکات ئەو کەسانەی وا هەندێک جار لەقسەکانیاندا قسەی زبر و ناخۆش بەکاردێنن، لەکەسانی دیکە زیرەکترن. ئەم بابەتە بۆ ئەو کەسانەش وا پشیلەیان خۆش ئەوێ هەر راستە. هەندێک تایبەتمەندی سەیروسەمەرەی دیکەش لەئارادایە کە زیرەکبوونی کەسەکان نیشان ئەدات.

بەخێرایی بەڕێدا ئەڕۆن
پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لەنێوان زیرەکبوون و خێرا بەڕێدا رۆیشتن. لەڕاستیدا بەرزبوونی خێرایی لەکاتی رێگا رۆیشتندا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر توانستی ناسین هەیە. بەپێی توێژینەوەکان ئەم کەسانە بەنسبەت ئەوانەی وا بەئارامی پیاسە ئەکەن لە تاقیکاری IQـدا 16 خاڵ زیاتر دەستەبەر ئەکەن.

حەزیان لە حەمامکردن بە ئاوی گەرم نییە

حەمامکردن بە ئاوی گەرم ئارامیی بە مرۆڤ ئەبەخشێت و کێشەی نییە، بەڵام حەمامکردن بە ئاوی سارد بۆ مێشک باشترە. بەکارهێنانی هەر دوو ئاوی سارد و گەرم لە یەک جار حەمامکردندا لەسەر کارکردەکانی مێشک کاریگەری باشی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە ٣ خولەکی یەکەم ئاوە گەرمەکە بکەن بەخۆتاندا و پاشان ئاوە ساردەکە بەکاربێنن.

بە دەنگی نان خواردنی کەسانی دیکە زویر ئەبن
هەندێک کەس ناتوانن ئەو دەنگانەی لەکاتی ئەنجامی کارێکدا لێیان ئەبێتەوە کۆنتڕۆڵی بکەن. نانخواردن و دەنگی کاسە و کەوچک بەشێک لەم کارانەن. هەندێک کەس بەم دەنگانه زویر ئەبن کە لەزانستی دروونناسیدا پێی ئەگوترێ "میسۆفۆنیا" وبە ئازارێکی دەروونی دێتە ئەژمار و یەکێک لەنیشانەکانی بەرزبوونی ئاستی داهێنەربوونی ئەو کەسانەیە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved