12/3/2020 02:45 PM

ئەشرەف حەکیمی: ئەگەر مەدرید داوام بکاتەوە ئەگەرێمەوە

ئەشرەف حەکیمی"ـی ئەستێرەی خوازراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیانەی "بروسیا دۆرتمۆند" دووپاتی ئەکاتەوە هەر کاتێک یانەی ڕیاڵ مەدرید داوای بکەن ئامادەیە بگەڕێتەوە.
حەکیمی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی پڕۆگرامی "تێلیفوت"ـی فەڕەنسی ئەنجام ئەدات و لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بەسەرەتاکانی ئەکات لەیانەی ریاڵ مەدرید و ئەڵێت: "پەیوەندیم بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد وەک ئەوە وابوو خەونم دیبێت و لەناکاو لەناو خەوەکەدا بەخەبەرهاتبم. بەناو بارەگای یانەکەدا ئەڕۆیشتم و چەندین یاریزانی گەورەم ئەبینی. هەر هەنگاوێکم ئەناوە ئەمزانی بەرزترم ئەکاتەوە بەڕاستی ئەوەی ڕوویدا خەون بوو لەژیانمدا”.
هەروەها دەڵێت: "بڕیاری یاریکردنم لە دۆرتمۆند باشترین بڕیاربوو، چونکە لەو یانەیە زیاتر بەرەوپێشچووم و بەردەوامم لەبەرەوپێشچوون و خۆشحاڵم."
لەوڵامی پرسیارێکیشدا ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوە بەرەو مەدرید دەکات و ئەڵێت: "ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لەکۆتایی وەرزدا داوام بکاتەوە من ئامادەم بگەڕێمەوە. من لەو یانەیە خۆشترین و باشترین کاتەکانم بەڕێکرد. ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات ناچارم چیرۆکی ژیانم لەیانەیەکی تر بنووسمەوە."
لەکۆتاییشدا باس لەتواناکانی "ئێرلینگ هالاند"ـی نەرویجی ئەکات و ڕایدەگەیەنێت: "سەرسام نەبووم بە هالاند، لەڕاستیدا توشی شۆکی نەکردم، چونکە هەمیشە هێرشبەری گۆڵکار بەدوای تۆمارکردنی گۆڵەوەیە، ئەوەش بۆ یاریزانێک بەو بەهرە زۆرەوە کارێکی ئەستەم نییە."
ئەشرەف حەکیمی یاریزانی هەمیشەیی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و ماوەی دوو وەرزە بەشێوازی خواستن بۆ یانەی دۆرتمۆند یاریی ئەکات. یانەی مەدرید لەدوای کۆتایی هاتنی وادەی خواستنەکەی (کۆتایی ئەم وەرزە) ئەتوانن دووبارە بانگهێشتی بکەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved