12/3/2020 04:16 PM

دژکردەوەی دامەزرێنەری ئینتەرنێت بەنیسبەت توندوتیژی دژی ژنان

"تیم برێنرێز"ـی دامەزرێنەری ئینتەرنێت بە بۆنەی 31ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ئینتەرنێتدا نامەیەکی کراوەی بڵاوکردەوە و لەو نامەیەدا باسی توندوتیژی دژی ژنان ئەکات. ئەو لەنامەکەیدا گوتوویەتی: "ئینتەرنێت چارەسەری ژنان و کچان ناکات. من بەڕاستی نیگەرانم لەوەی کە ئەم چینه و بەتایبەت ژنە رەشپێستەکان لەسۆشیاڵ میدیادا زیانیان بەرکەوێت. هەموو ژن و پیاوێک ئەبێ سەرنجی ئەم بابەتە بدەن. بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست ئەبێ مافەکانی ژنان لەبەرچاو بگیرێت.
"برێنرێز لەنامەکەیدا ئاماژە بە هەندێک بوار کردووە کە لەواندا مافی ژنان لەبەرچاو نەگیراوە. یەکەم بابەت بەڕای ئەو "دەستڕاگەیشتن"ـە. بەپێی ئامارەکانی "بنەکەی وێب/ Web Foundation" پیاوان بە رێژەی لەسەدا 21 ئەگەری دەستراگەیشتنیان بە ئینتەرنێت زیاترە و ئەم ژومارەیە لەناوچە باشوورییەکانی گۆی زەوی ئەگاتە 52٪.
بابەتێکی دیکە کە لەناو ئامارەکانی ئەم بنکەیەدا دێتە بەرچاو، رادەی ئەو توندوتیژیانەیە کە ژنان لەسۆشیاڵ میدیادا لەگەڵی رووبەروو ئەبنەوە و ئەوەش راستەوخۆ لەسەر ئەزموونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن ئەم چینەوە کاریگەری ئەبێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن بنکەی وێب و "ئەنجومەنی جیهانی کچە پێشەنگەکان" ئەنجامدراوە، زیاتر لە 50٪ـی ژنان لەسۆشیاڵ میدیادا لەگەل توندوتیژی رووبەڕوو بوونەتەوە. ئەم توندوتیژیانە بریتین لە: ئازاری جنسی، هەڕەشە کردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی تاکەکەسی بەبێ ئەوەی کەسەکە رەزامەندی هەبێت و دەیان بابەتی دیکە. ئەم هەڵسوکەوتانە ئەتوانێ رێژەی ئەو ژنانەی وا بەکارهێنەری ئینتەرنێتن کەم بکاتەوە.

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved