14/3/2020 01:11 PM

"بیل گەیتس" ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مایکرۆسۆفتی جێهێشت

"بیل گەیتس"ـی دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت وازی لەئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئەم کۆمپانیایە هێنا. "بیل گەیتس"  کە پێشتر بەرپرسی باڵای مایکرۆسۆفت بوو، رایگەیاندووە لەمەودوا تەرکیز ئەخاتە سەر کاری مرۆڤدۆستانه.
دەستلەکارکێشانەوەی "بیل گەیتس" بابەتێکی سەیروسەمەرە نییە، چونکە ساڵی 2000ـیش بە مەبەستی تەرکیز خستنە سەر "بنکەی بیل و مێلیندا گەیتس"، کورسیی سەرۆکایەتیی ئەم کۆمپانیایەی چۆڵ کرد. ساڵی 2008 "بیل گەیتس" بڕیاریدا قەبارەی کارەکانی لەمایکرۆسۆفت کەم بکاتەوە و خەریکی کاری مرۆڤدۆستانە بێ.
ئێستا "بیل گەیتس" ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مایکرۆسۆفتیشی جێهێشتووە. "گەیتس" لەئێستادا راوێژکاری بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکیی مایکرۆسۆفتە واتە "ساتیا نادلا". ئەم بەڕێوەبەرەی مایکرۆسۆفت سەبارەت بە بڕیارەکەی "بیل گەیتس" راگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و گوتوویەتی: "هاوکاری لەگەڵ بیل لەم ساڵانەدا شانازییەکی گەورە بوو بۆ من. بیل گەیتس ئەم کۆمپانیای لەسەر بنەمای دیموکراسی و خۆشەویسی کۆمەڵگا دامەزراند. مایکرۆسۆفت لەداهاتوودا بەردەوام سوود لەزانیاری و زانستی بیل وەردەگرێت و ئێمه سپاسی ئەکەین بۆ ئەوەی لەدەستەبەر کردنی داهاتوویەکی باش بۆ دانیشتووانی گۆی زەوی هاوکارمان دەبێ."

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved