14/3/2020 02:05 PM

فرۆشگە بەتاڵەکان و ماڵە پڕەکان!+وێنە

کۆرۆنا بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەسەرانسەری جیهاندا. تا ئێسیا کۆمەڵێک وێنه بڵابوونەتەوە کە یان بەتاڵبوونی قەفەزەی فرۆشگەکان و یان ریزەکانی دوور و درێژی خەڵک نیشان ئەدات. ئەم بابەتە نیشانەی ترسانی خەڵکە لە کەرەنتینە. بەڵام بەکارهێنەرانی سوشیاڵ میدیا لەهەندێک وڵات وێنەی کۆگاکردنی کەلوپەل لەناو ماڵەکەندا بڵاو ئەکەنەوە.
زۆرینەی فرۆشگەکان لەئەمریکا و بەریتانیا  و ئوسترلیا بەتاڵ بوون. ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک سەلاجەکانیان پڕ بکەن لە کەلوپەل و وێنەکانی لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکەنەوە.


بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە جگه لەمەوادی خۆراکی، وێنەی کلێنێکس و مەوادی پاککەرەوش بڵاو ئەکەنەوە. ئەگەرچی یەکێک لەبەکارهێنەرانی خەڵکی ئوسترالیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "رێدیت/ Reddit"ـدا ئەم وێنانەی پۆست کردووە، بەکارهێنەرانی دیکە زۆرتر ئینستاگرام و فەیسبووکیان هەڵبژاردووە بۆ دانانی هاشتاگ و بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان.


وەزارەتی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا داوای لەخەڵک کردووە پێداویستی دوو هەفتەی خۆیان بکڕن  و هەروەها بەڵگە پزیشکییەکانی خێزانەکەیان بەشێوەی ئەلەکترۆنی تۆمار بکەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە "بیل دی بلازیۆ"ـی شارەوانی نیۆرک رایگەیاندووە خەڵک پێوستیان بە پاشکەوت کردنی خۆراک و پێداویستییەکان نییە، بەڵام خەڵک لەکڕین و کۆگاکردنی کاڵاکان بەردەوامن.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved