جەڵتەی دڵ یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکانە و یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رادەی مەرگ لەجیهاندا. زۆرکات بەر لە روودانی ئەم ئازارە مەترسیدارە، جەستەمان چەند ئاگادارییەکمان پێدەدات و ئەگەر پێشتر چارەسەر وەرگرین لەوانەیە بتوانین ڕێگری لێبکەین. لەدرێژەدا لەگەل باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئاشنا ئەبین کە مانگێک پێشتر خۆیان دەرئەخەن. -هەستکردن بە ئازاری سنگ بە پلەی یەکەم و بوونی ئازار لە شان و مل و پشتدا. -بەهۆی ئەوەی سیەکان و دڵ زۆر پەیوەستن بەیەکەوە، زوو زوو کێشە لە هەناسەداندا دروست ئەبێت. -بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی جەستە وەک پێویست خوێنی پێناگات، بەگشتی هەست بە لاوازی ئەکەیت. -بەهۆی نەچوونی خوێنی پێویست بۆ مێشک، بەردەوام هەست بە گێژی و ئازاری سەر ئەکەیت. -کاتێک لەجەڵتەی دڵ نزیک ئەبیتەوە پەتایەکی بەهێز داتدەگرێت. -وەرینی مووی جەستە یەکێکی دیکە لەنیشانەکانی جەڵتەی دڵە. ئەم نیشانەیە زۆرتر لەپیاوانی سەرووی 50 ساڵدا بەدی ئەکرێت. -بێخەوی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ و مێشک دێتە ئاراوە. کەمبوونەوەی ئۆکسجین کە بەرهەمی گۆڕانکارییەکی پێکهاتەی دڵە ئەم حاڵەتەی لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: hackspirit
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure