15/3/2020 02:40 PM

پاریس سانت جێرمان دەرگای بەرووی کڕیارانی نەیماردا کردۆتەوە

سەرچاوەکانی فەڕەنسا لەسەر ئەو بڕوایەن لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا یانەی پاریس سانت جێرمان بەهەر جۆرێک بێت "نەیمار دا سیلڤا"ـی بەرازیلی بە یانەیەکی تر ئەفرۆشێت.
ڕۆژنامەی "لۆ 10 سپۆرت"ـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە لەگواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا "ناسڕ خلێف"ـی قەتەری دەرگای گواستنەوە و فرۆشتن بەڕووی نەیماری ئەستێرەی بەرازیلدا ئەکاتەوە وهەروەها رایگەیاندووە هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ فرۆشتینی نایمار دیاری کراوە جێبەجێ بکات، ئەوان کێشەیان لەگەڵ رۆیشتنی ئەم یاریزانە نییە.
پێشتر نرخی نەیمار بە زیاتر لە 200 ملیۆن یورۆ بەراورد کرابوو، بەڵام یانەی پاریس سانت جێرمان بەرەو ئاڕاستەیەک هەنگاو ئەنێت کە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا ئەم نرخە بۆ 150 ملیۆن کەمبکاتەوە و ئەوەش گونجاوترین نرخە لەبەردەم  ئەو یانانەی کە خوازیاری ئەم یاریزانەن، بەتایبەت یانەی بەرشەلۆنە کە لەسەرجەم داواکارەکانی دیکە نزیکترە.
نەیمار لەم وەرزەدا لە 22 یارییدا بەشداریکردووە و 18 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها 10 دروستکردووە و هێندەی "مباپێ" و یاریزانەکانی دیکەی یانەکە یاریدەدەری سەرکەوتنەکان نەبووە. تەنانەت لەگەڵ هاندەرانی پاریس تووشی کێشە هاتووە و ڕێز و خۆشەویستی هەمووانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئەم ڕووداوانە بە پلانی دژبەرانی نەیمار هەژمار دەکات بۆ بێزارکردنی یانە فەرەنسییەکەی. لەکۆتاییشدا توانیویەتی سەرکەوتوو بێت و دڵنیایی دەدات بە هەوادارانی کە بەتەمایە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و بگەڕێتەوە سەر جێگەوپێگەی راستەقینەی خۆی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved