15/3/2020 05:57 PM

بەسەرهاتی تووشبوویەکی کۆرۆنا

توشبووەیەکی پەتای کۆرۆنا چیرۆکی توشبووون و چاکبوونەوەی خۆی باس دەکات و ئەڵێت: تکاتان لی ئەکەم مەترسن و هەست بە تۆقین مەکەن، بیر لەو کەسانە بکەنەوە کە لە بنەرەتەوە دۆخی تەندروستیان خراپە و تووشی پەتاکەش بوون، تکاتان لێ دەکەم لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئەو کەسە ناوی "ئێلیزابێت شنایدەر"ـە و تەمەنی 37 ساڵە و ئەندازیارە. دانیشتووی (سیاتل) ی ئەمریکایە کە یەکێکە لەو ناوچانەی بە ڕێژەیەکی زۆر پەتاکەی تیدا بڵاوبووەتەوە.
ئێلیزابێت ئەڵێ تکایە مەشلەژێن، لەماڵەوە خۆتان چارەسەر بکەن. بەگوتەی ئەو ئەبێ بایەخ بە خۆمان بدەین و خەمسارد نەبین و خۆمان جیا بکەینەوە لەکەسانی تر و بەپێی سەرچاوە چیننییەکان 80%ـی حاڵەتەکان مەترسییەکی ئەوتۆی نییە.
شنایدەر ئەڵێ دوای 3 ڕۆژ لەبەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا هەستی بە هیلاکی و لەشداهێزران کردووە، بە تایبەت لە بەیانیدا کاتێک لە خەو هەستاوە و ویستویەتی بڕوات بۆسەر ئیشەکەی. پاش سێ کاتژمیر هەستی بە هیلاکی و سەرئێشە کردووە و هەر بۆیە بڕیاری داوە بگەڕێتەوە ماڵەوە و پشوو بدات.
دوای سەرخەوێکی کەم هەستی بە ئازاری ماسولکەکان و تالێهاتن کردووە وپلەی گەرمی لەشی گەیشتووەتە 39.4. هەستی بە لەرزلێهاتن کردووە و هەستی کردووە تایەکەی ئاسایی نییە.
شنایدەر لەدرێژەدا ئەڵێ چەند ژەمێک لەو دەرمانانەی خواردووە کە بۆ پەتای ئاسایی بەکار دێت. پاشان پەیوەندی بە هاوڕێیەکییەوە کردووە ئەگەر زۆر پێویستی بوو بیبات بۆ نەخۆشخانە. دوای چەند ڕۆژێک هەستی بە لەشسوکی و نزمبوونەوەی تایەکەی کردووە.
دوای چەند ڕۆژێک هاوڕێیەکی بەشداربووی ئاهەنگەکە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە کە تووشی پەتابووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەستیان بە کۆکەی وشک و هەناسەسواری نەکردووە پزیشک پشکنینی کۆرۆنای بۆ نەکردوون، ئەویش گوتوویەتی ئەگەر بڕوات بۆ لای پزیشک هەمان ئەنجامی هاوڕێکانی پێ ئەڵێن. هەر بۆیە پەیوەندی ئەکات بەو پرۆگرامەی کە حکومەت لە سیاتل ڕایگەیاندووە و هەرکەسێک تەندروستی خراپ بێت گومانی کۆرۆنای لێ بکەن تیمی پزیشکی رەوانەی ماڵەوە ئەکەن بۆ وەرگرتنی نموونەی شلەی لوتی و ئەیبەن بۆ پشکنین.
دوای چەند رۆژێک چاوەڕوانی، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداری ئەکەنەوە کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، وەک خۆی باس ئەکات هەواڵەکە بۆ دایکی مایەی ناخۆشی  ئەبێت و دەست ئەکات بە گریان. خۆشی دەڵێت دڵتەنگ بووم بەڵام لەو دوو دڵی وچاوەڕوانیەش ڕزگاری بووە کاتێک دڵنیابوووەتەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بووە.


خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved