16/3/2020 01:53 PM

ئایا ریاڵ مەدرید ئەتوانێ گواستنەوە گەورەکە ئەنجام بدات؟

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئەکات و بودجەشیان بۆ گواستنەوەکە تەرخانکردووە.
ڕۆژنامەی "دەیلی میرەر"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرپەرشتی "فلۆرنتینۆ پێرێز"ـی سەرۆکی یانەکە، پڕۆسەیەک بۆ گواستنەوەی "سادیۆ مانێ"ـی سەنیگالی لەیانەی لیڤەرپوڵەوە دەستپێدەکات. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 130 بۆ 140 ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانە ئینگلیزییەکە ئەکەن. ئەو نرخەش لەئەگەری پێداگری یانە سوورەکەی بەریتانیا بەرز ئەبێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لەهەمان وادەی گواستنەوەکە بڕیارە دەستبەرداری "گاریس بەیل"ـی وێڵزی ببن و هەوڵ ئەدەن "مانێ" ببێتە جێگرەوەی.
ڕۆژنامەکە دووپاتی ئەکاتەوە، یاریزانە ئەسمەرەکەی لیڤەرپۆڵ زانیاری دەربارەی هەوڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێدراوە، بەڵام تائێستا بەشێوەی ئاشکرا و ڕاستەوخۆ خواستی لەسەر ڕۆیشتن لە لیڤەرپوڵ نیشان نەداوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەکیش ڕەزامەندی بۆ نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەبڕیوە.
سادیۆ مانێ یەکێکە لەباشترین باڵەکانی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ و خولی بەریتانیا بەگشتی و تا ئێستا لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونشنەوە داواکراوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved