16/3/2020 03:43 PM

قەیرانی کۆرۆنا بازاڕی هەندێک لە کۆمپانیاکانی گەرم کردووە

بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زیانێکی زۆری لە ئابوری وڵاتان و کۆمپانیاکان داوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کۆمپانیایە کە بەهۆی کۆرۆناوە قازانجێکی زۆریان کردووە:

کۆمپانیایی نێتفلیکس
ئەم کۆمپانیایە کە خزمەتگوازاری تەماشاکردنی فیلم و دراما پێشکەش ئەکات، بەهۆی مانەوەی خەڵک لە ماڵەوە ڕێژەی پشکەکانی نزیکەی 7٪ بەرز بووەتەوە و کۆمپانیا هاوشێوەکانیشی داهاتیان زیادی کردووە.

کۆمپانیایی بیلوتون
ئەم کۆمپانیایە پاسکیلی وەرزشی ناوماڵ و ئامێری وەرزشی دیکە درووست ئەکات و بەهۆی مانەوەی خەڵک لە ماڵەوە داهاتی زۆر زیادی کردووە.

کۆمپانیای مودیرنا
کۆمپانیاییەکی دەرمانی ئەمریکییە و پاش ئەوەی ڕایگەیاند کە خەریەک چارەسەری کۆرۆنا ئەدۆزنەوە، پشکەکانی بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەوە.

کۆمپانیای تۆپ گڵۆڤی مالیزیا
یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە درووستکردنی دەستکێشی پزیشکییە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە داهاتێکی زۆری دەستەبەر کردووە.

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێانی کەرەستەی پزیشکی
کۆمپانیاکانی درووستکردنی دەمامک  و مەوادی پاککەرەوە لەپاش هاتنی کۆرۆنا، بەڕێژەی 94٪ قازانجیان زیادی کردووە.

مارکێتەکان
بەهۆی ئەوەی خەڵک خواردەمەنی زۆر ئەکڕێت تا لەماڵەوە پاشەکەوتی بکات، مارکێتەکان لەتەواوی جیهاندا زۆرترین قازانجیان کردووە.

 

سەرچاوە: vox

خاک _ پشکۆ کامەان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved